دەنگ نێت
بازگەیەکی پۆلیسی گەرمیان لە سێ ریانی سەوزبڵاخ لادەبرێت، لەبارەی دەنگۆی لادانی بازگەکەشەوە لەلایەن هێزی کۆماندۆوە، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رونکردنەوە دەدات.
بازگەیەکی حکومەتی هەرێم لە سێ ریانی گوندی سەوزبڵاخ لە ناحیەی قۆرەتو لە گەرمیان، دوای ئەوە ماوەیەک ئاسایش و پاشان مەفرەزەی هاتوچۆی تێدابو، دواتر پۆلیسی ناوخۆی تێدا جێگیر کرا، چەند هەفتەیەکیشە بازگەکە بە تەواوی هەڵگیراوە و باس لەوە دەکرێت ئەو هێزەی کۆماندۆ کە لە دەروازەی پەروێزخان جێگیرکراوە، بازگەکەی لاداوە.
لایخۆشیەوە عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: کۆتایی مانگی ئایاری ئەمساڵ کە وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا بە دروستکردنی ژورێکی ئۆپراسیۆن بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە فەرمانی دەستگیرکردنیان هەیە و نەگیراون، بازگەیەکمان بەشێوەیەکی کاتی لە سێ ریانی سەوزبڵاخ دانا، ماوەی نزیکەی مانگێکیشە بەبڕیاری سەروی خۆمان لامانبردوە.
لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لەوەدەکەن بازگەکە لەلایەن هێزێکی کۆماندۆوە لابراوە، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان وتی: هیچ پەیوەندیەکی بەهێزی کۆماندۆوە نیە، ئەم بازگەیە و ئەو هێزە دو ئیشی زۆر جیاوازیان هەیە.
هاوکات باس لەوە دەکرێت لەو بازگەیەدا پارە لە شۆفێران وەرگیراوە و هەربۆیە هێزەکەی کۆماندۆ بازگەکەی لاداوە، بەڵام وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئەو زانیارییانەی رەد کردەوە و وتی: هیچ هێزێک نزیک ئەم بازگە نەکەوتوەتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکۆمپانیایەک لە گەرمیان بۆ کرێکارەکانی: ئەگەر دەنگ بە یەکێتی نەدەن مەیەنەوە سەر کار
-
-
هەواڵنەخۆشخانە خێرخوازییەکەی مناڵان و مناڵبون لە کفری کرایەوە
-
-
هەواڵگواستنهوهی خوێندكاران بۆ كۆلێژهكهى رزگاریی كێشهى تێدهكهوێت
-
-
هەواڵزهوى فهرمانبهران كارهكانى ماستهرپلانى كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلە گەرمیان کۆمپانیایەک پارەی جلوبەرگ لەو کەسانە وەردەگرێت کە نەشتەرگەریی و سیتی سکان ئەنجام دەدەن
-
زۆرترین بینراوەکان