دەنگ نێت
لە بارەی گۆڕانکاری لە پۆستە حکومییەکانیان لە حکومەتی خۆجێی گەرمیان، بڕیارە یەکێتی نیشتیمانی و بزوتنەوەی گۆڕان کۆببنەوە، باژێروانی مەکۆی کەلاری بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت: "یەکێتی داوای کردوە کۆبونەوە ئەنجام بدەین؛"
بەپێی زانیاریەکانی رادیۆی دەنگ، یەکێتی چاوی لە بەدەستهێنانەوەی چەند پۆستێکە کە ئێستا بەرکەوتەی بزوتنەوەی گۆڕانە.
فەیسەڵ حاجی حەسەن، باژێروانی مەکۆی کەلاری بزوتنەوەی گۆڕان، لەوبارەوە بە رادیۆی دەنگی وت: لە سەر ئەو بابەتە لەگەڵ یەکێتی گفتوگۆیەکی ئەوتۆ نەکراوە.
وتیشی: ئێمە گۆڕانکاریەکان بەو جۆرە دەکەین کە دەستبەرداری پۆستەکان نابین، بەڵام گۆڕانکاری لە بەرێوبەرەکان دەکرێت.
هاوکات ئەوەشی خستەڕو یەکێتی لەسەر ئەو بابەتە داوای دانیشتنی کردەوە لەگۆڕان، بەڵام هێشتا کاتەکەی دیاری نەکراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان