دەنگ نێت
قهرهبونهكردنهوهى جوتیاران له كه‌لار دابه‌شكردنى زه‌وى زیندانیانى سیاسى راگرتوه، به‌ڕێوبه‌رى كشتو‌كاڵى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و جوتیارانه زه‌ویه‌كانیان گرێبه‌سته قه‌ره‌بو نایانگرێته‌وه، كێشه‌كه به هه‌ڵپه‌سێردراوى ماوه‌ته‌وه.
شادیه حسێن، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان، له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: "كێشه‌ى زه‌وى زیندانیانى سیاسى به هه‌ڵپه‌سێردراوى ماوه‌ته‌وه، چونكه تاوه‌كو ئێستا قه‌ره‌بوى ئه‌و جوتیارانه نه‌كراوه‌ته‌وه كه ژماره‌یان 40 جوتیاره".
وتیشى: له مانگى 12ـی ساڵى 2018 به بڕیارێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران قه‌ره‌بوى ئه‌و جوتیارانه راگیراوه، چونكه ته‌نها گرێبه‌ستیان هه‌یه و خاوه‌ن ماف نین، ئه‌گه‌رچى بڕیارى ته‌رخانكردنى ئه‌و زه‌ویە بۆ شاره‌وانى پێش ئه‌و بڕیاره بوه، به‌ڵام مامه‌ڵه و قهربوكردنهوهكان كه‌وتوه‌ته دواى ئه‌و بڕیاره.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئیداره‌ى گه‌رمیان و لایه‌نه پهیوهندیدارەكان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆنوسى خۆمانمان كردوه، به‌ڵام بڕیاره‌كه لاى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبۆچی بانزینی ۷٥۰ دیناری لە کەلار دابەش ناکرێت بەسەر چەند بەنزینخانەیەکدا؟
-
-
هەواڵتاوەکو ئێستا سەرۆکێکی نوێ بۆ شارەوانی رزگاریی دیاری نەکراوە
-
-
هەواڵتۆمەتبارانی ۲ روداوی کوشتن لە کەلار دەستگیر نەکراون
-
-
هەواڵبڕیارێکی حکومەت نیگەرانی خاوەن بڕوانامە باڵاکانی لێدەکەوێتەوە
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان: لە ٦ مانگدا مۆڵەت بە ١٢ پرۆژەی پیشەسازیی دراوە
-
زۆرترین بینراوەکان