دەنگ نێت
بەڕێوبەری پەروەدەی کەلار باس لەوە دەکات کێشەی بینای خوێندنگەیان زیاتر بوە و بۆ ئەمەش داوای هاوکاری لە خێرخوازان دەکات.
لە بەرنامەی رۆژێکی تری رادیۆی دەنگ کەلەبارەی ئامادەکاریەکانی ساڵی نوێی خوێندن سازکرابو، بەڕێوبەری پەروەدرەی کەلار، م. عەدالەت لەتیف، وتی: بەگشتی گرفتی کەمی خوێندنگامان هەیە، بەڵام لەهەردو گەڕەکی (گازینۆ) و (بەردەسور) لۆدێکی زیاتریان لەسەرە.
ئەم لۆدەش بە وتەی خۆی بوەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەک خوێندنگا دەوامکردنیان بکرێت بە سێ تاق.
بەڕێوبەری پەروەردەی کەلار، بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە داوای هاوکاری لە خێرخوازان و کەسانی دیکە کرد بۆ ئەوەی هاوکاریان بن لە دروستکردنی بینای نوێی خوێندنگە دا.
ئەمەش لەکاتیکدایە دەستپێکردنەوەی دەوام چەند رۆژێکی کەمی ماوە و بۆ ئەمساڵی خوێندنیش ١٧ قوتابخانەی لە گەرمیان دەکرێنە سێ دەوامی، کە رێژەکە بەراورد بە پارساڵ زیاترە.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان