دەنگ نێت
له سنورى گه‌رمیان هه‌ڵمه‌تێكى ده‌ستگیركردن ده‌ستى پێكردوه بۆ ئەو كه‌سانه‌ى كه هۆكارن بۆ زیادكردنى زیاده‌ڕه‌وى لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکان، چالاكوانێكیش ده‌ڵێت: ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ئه‌گه‌ر له ده‌ستگیركردنى شه‌خسى ئاسایی بێته ده‌ره‌وه و ده‌ستى بگاته ئه‌و به‌رپرسانه‌ى كه له نێو پرۆسه‌كه‌دا دان، هه‌ڵمه‌تێكى گونجاوه.
ئاراز محه‌مه‌د، چالاكوان له گه‌رمیان له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: "ئه‌و زیاده‌ڕه‌ویانه‌ى كه له 4 ساڵى رابردو كه به شێوه‌ى به‌رنامه بۆ داڕێژدراو له سنورى گه‌رمیان ئه‌نجامدراوه، ئه‌م هه‌ڵمه‌تى دهستگركردنه ئه‌گه‌ر بهشێوهیەكى واقعى و رێك‌وپێك جێبه‌جێ بكرێت و له ده‌ستگیركردنى شه‌خسى ئاسایی بچێته ده‌ره‌وه و ده‌ستى بگات به‌و به‌رپرسه حزبى و حكومیانه‌ى كه ده‌ستیان هه‌یه له پرۆسه‌كه‌دا، ئەوه هه‌ڵمه‌تێكى باشە، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ڵمه‌ته‌كه هه‌ر له ئاستى قسه‌دا بێت و به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت ئه‌وه ته‌نها پڕوپاگهندهیهكى راگه‌یاندنە".
وتیشى: ئه‌وه‌ى ئیمه ده‌یزانین و ده‌گوزه‌رێت له ناوچه‌كه نه‌ك هه‌ڵمه‌تێك، بەڵکو گه‌رمیان پێویستى به 10 هه‌ڵمه‌تى دیكه ده‌بێت بۆ كۆنترۆڵكردنى ئه‌و زیادهڕەویانهى كه ده‌كرێته سه‌ر موڵكى گشتى.
چەند رۆژێکە دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکی فەرمانی گرتنی بۆ ژمارەیەک کەس دەرکردوە بە تۆمەتی بەشداربون و دەڵاڵییکردن و ئاسانکاریی بۆ ئەنجامدانی زیادەڕەوی، لەو چوارچێوەیەشدا ٨ کەس دەستگیر کراون.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان