دەنگ نێت
ژمارەیەک کەس دەستگیر دەکرێن کە دەوترێت پەیوەندیان بە پرسی زیادەڕۆیی لە زەوییە کشتوکاڵیەکانەوە هەیە، لە نێویشیان دا پاسەوانێکی لێپرسراوی پۆلیسی شارەوانیەکانی گەرمیان هەیە.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، ٨ کەس بە فەرمانی دادوەر راگیراون، لەسەر پرسی زیادەڕەویی لەسەر باخ و زەوییە کشتوکاڵیەکانی گەرمیان.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کەسانە پۆلیسیشیان تێدایە، یەکێک لەوانەش پاسەوانی لێپرسراوی پۆلیسی شارەوانیەکانی گەرمیانە.
ئاکۆ محەمەد، لێپرسراوی پۆلیسی شارەوانیەکانی گەرمیان، جەختی لەو زانیارییە کردەوە و بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لە دوێنێوە پاسەوانێکم دەستگیرا کراوە و لە بارەی هۆکاری دەستگیرکردنەکەشیەوە هیچ زانیاریەکمان نیە.
رادیۆی دەنگ بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر لەمبارەیەوە، پەیوەندی بە وتەبێژانی پۆلیس و ئاسایشی گەرمیانەوە کرد، بەڵام پەیوەندییەکانیان بێ وەڵام بون.
لە گەرمیاندا قسەوباسێکی زۆر دەکرێت لەبارەی پرسی زیادەڕۆیی لە زەوییە کشتوکاڵیەکان، بەوەی کەسانێک هەن بە پارە ئاسانکاریی بۆ ئەنجامدانی کارێلێک دەکەن کە نایاسایی و زیادەڕۆییە، کە پێشتر یەکەی چاودێریی حکومەتی خۆجێی گەرمیانی سەر بە رادیۆی دەنگ، لە راپۆرتێکیدا ئاشکرای کردبو ٧ جۆر زیادەڕۆیی و سەرپێچی هەیە کە دەکرێتە سەر زەوییە کشتوکاڵییەکانی گەرمیان، لەنمونەی: لێدانی بیر، دروستکردنی بینا، دروستکردنی سیاج و …هتد.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبۆچی بانزینی ۷٥۰ دیناری لە کەلار دابەش ناکرێت بەسەر چەند بەنزینخانەیەکدا؟
-
-
هەواڵتاوەکو ئێستا سەرۆکێکی نوێ بۆ شارەوانی رزگاریی دیاری نەکراوە
-
-
هەواڵتۆمەتبارانی ۲ روداوی کوشتن لە کەلار دەستگیر نەکراون
-
-
هەواڵبڕیارێکی حکومەت نیگەرانی خاوەن بڕوانامە باڵاکانی لێدەکەوێتەوە
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان: لە ٦ مانگدا مۆڵەت بە ١٢ پرۆژەی پیشەسازیی دراوە
-
زۆرترین بینراوەکان