دەنگ نێت
سەرۆکی کۆمەڵەی داکۆکی لەپرسی ئەنفال دەڵێت: پەیڕەوێك دەرکراوە لە ئەنجومەنی وەزیران موچەی زۆرێک لە زیندانیانی سیاسی دەبڕدرێت و داوای هەڵوەشاندنەشی دەکەن.
رۆژی یەکی ئەم مانگە كۆمەڵە و رێكخراوەكانی بەشێك لە زیندانیانی سیاسی و ئەنفال كراوان لە مەزاری ئەنفالکراوان لە گوندی دێبنەی ناحیەی رزگاری لە کەلار گردبونەوە سەبارەت بەوەی پەیڕەوێک دەرکراوە لەئەنجومەنی وەزیران کە هەر زیندان سیاسەک شەش مانگ کەمتر زیندانی کرابێت موچاکەی دەبڕدرێت.
هاوڕێ پێشڕەو، سەرۆکی کۆمەڵەی داکۆکی لەپرسی ئەنفال، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لە ۲۰۲۰ حکومەتی هەرێم پەیڕەوێکی دەرکردوە پەیڕەوی ژمارە ٨، بەپێی ئەم پەیڕەوە دەبێت هەمو ئەو زیندانە سیاسیانەی کەسوکاری ئەنفال دەبێت ٦ مانگ زیندانی تەواو کردبێت بۆ ئەوی موچەی زیندان سیاسی بۆ حسابکرێت.
وتیشی لەکاتێکدا ساڵی ۲۰۱۱ یاسایەک دەرچوبو کە یاسای ژمارە ۱۱ یە، سەرجەم مافەکان بە زیندان سیاسی بە ئەنفالکراو دەبەخشێت، ئەم پەیڕەوە هیچ پەیوەندی بە ماف و داواکاری زیندانسیاسیان و ئەنفالکراونەوە نیە.
باسی لەوەشکردوە؛ بەم پەیڕەوە موچەی زیندان سیاسیەکی زۆر دەبڕدرێت، ئەوانەی ئەم پەیڕەوەیان دەرکردوە لە ئەنجومەنی وەزیران نەلەواقعی ژیانی کەسوکاری ئەنفال و زیندانیانی سیاسی ئەزانن نە لەخزمەتی ئەوان ئەزانن.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان