دەنگ نێت- رەنج زەیدان
لە ماوەی ٨ مانگی ئەمساڵدا ١٩٩ حاڵەتی گەستنی سەگ لە گەرمیان تۆمارکراوە و جێگری بەرێوبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلاریش دەڵێت بەراورد بە پار ساڵ١٢ حاڵەت کەمی کردوە.
رزگار لەتیف، جێگری بەڕێوبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لە ھەشت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ١٩٩ حاڵەتی گەستنی سەگ لە گەرمیان تۆمار کراوە، ئەمە لە کاتێکدایە پار ساڵ تاوەکو ئەم کاتە ٢١١ حاڵەت تۆمار کرابو، بەو پێیەش ١٢ حاڵەت کەمی کردوە.
سەبارەت بە بونی ڤاکسینی گزازی تایبەت بەو حاڵەتانە، ھێمای بۆ ئەوەکرد: مانگانە پێویستمان بە ٤٠ بۆ ٥٠ ڤاکسینە، بەپێی کات بۆمان دابین دەکەن، چونکە لە بەغدادەوە دێتە سلێمانی و بەشی گەرمیان لەوێ وەردەگیرێت.
جەختی لەوەشکردەوە: لە ئێستادا گرفت نیە، بەڵام مانگەکانی ٥ و ٦ گرفتمان ھەبو.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان