دەنگ نێت
12 رێكخراو و گروپ له گه‌رمیانه‌وه سه‌ردانى وهزارە ته‌ندروستى و په‌رله‌مانیان كردوه له‌سه‌ر ره‌وشی ته‌ندروستى ناوچه‌كه، یه‌كێك له به‌شداربوانى كۆبونهكەش ده‌ڵێت: وەزارەت بڕیاری داوە تیمى به‌دواداچون بۆ كێشه‌كان دروست بكه‌ن و بێنه ناوچه‌كه.
شوان جه‌لال، ئه‌ندامى گروپى گه‌شه له گه‌رمیان، له‌مباره‌یه‌وه به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: "12 رێكخراو و گروپ دوێنێ له گه‌رمیانه‌وه سه‌ردانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و پارله‌مانمان كرد به‌مه‌به‌ستى گه‌یاندنى ئه‌و كێشانه‌ى له كه‌رتى ته‌ندروستیدا هه‌ن، ئه‌وانیش بڕیاریاندا به دروست كردنى تیمێكى به‌دواداچون کە بۆ بێنه سنوره‌كه و راسته‌وخۆ كێشه‌كان ببینن".
وتیشى: وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پێى راگه‌یاندین ئه‌و 6 ملیاره‌ى ته‌رخان كراوه بۆ كڕینى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكی دەکەن به 7 ملیار بۆ ئه‌وه‌ى پێداویستى قه‌زا و ناحیه‌كانی سنورەکە پڕ بکاتەوه.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان