ده‌نگ نێت- گه‌رمیان حه‌سه‌ن
به‌ڕێوبه‌رى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان ده‌ڵێت: به‌هۆى وشكه ساڵیه‌وه له سنوره‌كه‌دا 182 هه‌زار دۆنم زه‌وى روبه‌روى فه‌وتان بونه‌ته‌وه، تاوه‌كو ئێستاش قه‌ره‌بوى جوتیاران نه‌كراوه‌ته‌وه.
شادیه حسێن، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له سنورى گه‌رمیان زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كان بریتیە لە 1,433,000 دۆنم، هەر لەو روبەرە زەویە 111000 دۆنمیان بەراوه.
هێمای بۆ ئەوەکرد؛ 182 هه‌زارن دۆنم زه‌وى به‌هۆى وشكه ساڵیه‌وه روبه‌ڕوى فه‌وتان بونه‌ته‌وه.
ناوبراو باسى له‌وه‌شكرد: بۆ ئەمساڵ پێشبینی 40 هەزار تۆن به‌رهه‌می دانه‌وێڵه‌یان کردبو لە زەویە بەراوەکان، بەڵام ئەوەی لە سایلۆی گەرمیان وەرگیراوە بریتی بوە 16 هه‌زار تۆن.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى تاچه‌ند ده‌رخسته‌یان داوه به‌حكومه‌ت بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ى زیانلێكه‌وتوان به‌هۆى وشكه‌ساڵیه‌وه، به‌ڕێوبه‌رى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان ده‌شڵێت: "دەرخستەیەکمان ئاڕاستەی وەزراتی کشتوکاڵ کردووە بە بڕی 10 ملیار دینار بۆ دابینكردنى بنەتۆو و ئالیک بۆ خاوەن ئاژەڵەکان، تائێستا وەڵاممان وەرنەگرتوە". هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە بودجەی پێویست لەبەردەست دا نییە.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان