ده‌نگ نێت
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى رایده‌گه‌یه‌نێت كوشتنى كادیره‌كه‌ى ته‌ڤگه‌رى ئازادى له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ى خۆیدا له كفرى سیاسیه نه‌ك كۆمه‌ڵایه‌تى.
نیوەڕۆی دوێنێ، سهێل خورشید عەزیز، لەدایکبوی ١٩٦٠ و فەرمانبەر لە کشتوکاڵی کفری، کە هاوکات کادیری تەڤگەری ئازادی نزیک لە پەکەکەیە و نوسەر و لێکۆڵەری بواری مێژو و جوگرافیای گەرمیان و کەرکوکە، لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لە کفری بە دەستڕێژی گولە کوژرا.
دوابه‌دواى روداوه‌كه، جومعە کەریم، ئەندامی ئەنجومەنی تەڤگەری ئازادیی لە گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: گومان دەکەن کارێکی تیرۆرستی بێت، هاوكات جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه، هیچ كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌گه‌ڵ كه‌سدا نه‌بوه"
له به‌رامبه‌ردا، سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى كه نه‌یویست ئاماژه به ناوى بكرێت، به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: "كوشتنى ئه‌و كادیره‌ى ته‌ڤگه‌رى ئازداى كرده‌یه‌كى تیرۆره و كێشه‌كه‌ش سیاسیه نه‌ك كۆمه‌ڵایه‌تى".
بۆ وه‌رگرتنى دواین زانیارى له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه رادیۆى ده‌نگ په‌یوه‌ندى به عه‌لى جه‌مال قه‌دورى، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیانه‌وه كرد و رایگه‌یاند: تاوه‌كو ئێستا هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه ده‌ستگیرنه‌كراوه، هاوكات هۆكارى روداوه‌كه‌ش رون نه‌بونه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه به‌رده‌وامى هه‌یه.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان