
دەنگ نێت
تەڤگەری ئازادی رایدەگەیەنێت گومان دەکەن روداوی کوشتنی کادیرێکیان لە کفری تیرۆریستی بێت و چاوەڕێی دەرەنجامی پشکنین و بەدواداچونەکان دەکەن.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ، سهێل خورشید عەزیز، لەدایکبوی ١٩٦٠ و فەرمانبەر لە کشتوکاڵی کفری، کە هاوکات کادیری تەڤگەری ئازادی نزیک لە پەکەکەیە و نوسەر و لێکۆڵەری بواری مێژو و جوگرافیای گەرمیان و کەرکوکە، لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لە کفری بە دەستڕێژی گولە کوژرا.
لەبارەی هەڵوێستی ئەوان لەسەر روداوەکە، جومعە کەریم، ئەندامی ئەنجومەنی تەڤگەری ئازادیی لە گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: ئێمە گومان دەکەین کارێکی تیرۆرستی بێت و چاوەڕێی دەرەنجامی پشکنینی پزیشکی دادوەرین کە ئێستا لە توێکاری دایە.
وتیشی: ئەو پیاوە یەک کێشەیەکی لەگەڵ کەسدا نییە و خەڵکی کفری هەموی شایەتی بۆ دەدات.
لەبارەی ئەوەی لەم ماوەیەدا کادیرەکەیان روبەڕوی هەڕەشە بوەتەوە؟ جومعە کەریم وتی: "هیچ شتێکی وامان بەدەست نەگەیشتوە، ئێمەش هەر گومانمان لەوەیە کە کارێکی تیرۆریستی بێت، چونکە دەوڵەتی داگیرکەری تورک ناهێڵێت کەسێکی ئازاد سەرهەڵبڕێت و قسە بکات".
جەختیشیکردەوە: دوای یەکلابونەوەی توێکاری و لێکۆڵینەوەکان، وەکو تەڤگەر قسەی تریشمان دەبێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارهنوسى سیستهمى درێژكراوهى خوێندن له زانكۆى گهرمیان به ناڕونى ماوهتهوه
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کەمی کۆمپیوتەر هۆکاری قەرەباڵەغی هۆڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتە
-
-
بەرنامەگروپە خۆبەخشەکان و رۆڵیان لە پاراستنی ژینگە
-
-
بەرنامەمیدیا ئاڵۆزییەکان ئاڵۆزتر دەکات یان هێور؟
-
-
بەرنامەتاچەند قەیرانی دارایی نەشتەرگەریی لە نەخۆشخانەی کەلار کەمکردوەتەوە؟
-
زۆرترین بینراوەکان