دەنگ نێت
وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان ده‌ڵێت: پێویسته یاساى خراپ به‌كارهێنانى ئامێره‌كانى په‌یوه‌ندى كردن هه‌موار بكرێته‌وه، چونكه 14 ساڵ پێش ئێستا ئه‌و یاسایه كه ده‌رچوه ته‌نها مۆبایل هه‌بوه.
وته‌كانى وته‌بێژى به‌رێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان له كاتێكدایه له 6 مانگى سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا 101 حاڵه‌تى خراپ به‌كارهێنانى ئامێره‌كانى په‌یوه‌ندى كردن تۆماركراوه كه تێیدا خراپ به‌كارهێنانى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش هه‌یه.
عه‌لى جه‌مال قه‌دورى، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: "پێویسته یاساى خراپ به‌كارهێنانى ئامێره‌كانى په‌یوه‌ندى كردن هه‌موار بكرێته‌وه، چونكه 14 ساڵ پێش ئێستا ئه‌و یاسایه كه ده‌رچوه ته‌نها مۆبایل هه‌بوه، له ئێستاشدا، تۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌یه".
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ههرهشهكردنێك یان قسه‌یه‌كى نه‌شیاو و هاكێك هه‌مان ماده ده‌یان گرێته‌وه.
وتیشى: ئه‌گه‌ر هه‌موار بكرێته‌وه و وردتر باسى كه‌یسه‌كان بكات و سزاكانیان دیارى بكات، ره‌نگه باشتر بێت.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان