دەنگ نێت
هێشتا پارەی هاندان بۆ فەرمانبەرانی گەنجینەی گەرمیان خەرج نەکراوە، فەرمانبەرێک دەڵێت: بانکی گەرمیان بۆ کارمەندەکانی خۆی خەرجی کردوە، بەرێوبەری بانکی گەرمیانیش رونکردوە دەدات.
لە ماوەی پێشوتردا فەرمانبەرانی گەنجینەی گەرمیان کە شوێنی کارەکەیان هەر لە نێو بینای بانکی گەرمیانە، گردبونەوەیان کرد بۆ داواکردنی پێدانی پارەی هاندان پێیان کە نزیکەی ٢٠٠ هەزار دینارە بۆ هەر فەرمانبەرێک.
یەکێک لەو فەرمانبەرانە بە رادیۆی دەنگی وت: لە دوای ئەو گردبونەوەیەوە کە بە بەڵێنی خەرجکردنی هاندانەکە کۆتاییمان پێهێنا، هێشتا پارەکەمان بۆ خەرج نەکراوە، دەڵێن بەگشتی دواکەوتەوە، بەڵام نازانین چۆن بانکی گەرمیان لەهەمان رۆژدا کە چەکەکەیان بەدەست گەشتوە بۆ کارمەندانی خۆیان خەرجیان کردوە.
هاوکات بەرێوبەری گەنجینەی گەرمیان، کەنعان عوسمان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: ئەوەی پێمان وتراوە هۆکاری پێنەدانی هاندانەکە نەبونی سیولەیە لەبانک دا و لە زۆر شوێنی دیکەش دواکەوتەوە ،ئێستاش بەزارەکی پێمان وتراوە کە رۆژی یەکشەمە پێمان دەدرێت.
لەبەرامبەردا، بەرێوبەری بانکی گەرمیان، ئاریا ئەنوەر، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: کێشەکە لای ئێمە نیە و هیچ جیاوازیەک نەکراوە، بەڵکو چاوەڕیی رەزامەندی وەزارەتی دارایین لەسەر ئەو بابەتە.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان