كاوه شێخ عهبدوڵڵا
مەلایەک لەگەڵ فەقێیەکی خۆی، لەسەر پرسێکی شەرعیی دەبێتە مشتومڕیان. فەقێکە زیاد لە جارێ دەڵێ مامۆستا وا نییە!
مەلا زۆری پێناخۆشە کە فەقێیەکی کرچوکاڵ ڕێی شەرعی لێ بگرێ بۆیە توڕە دەبێ و دەڵێ: ئەی وا نییە چۆنە؟
فەقێکە خوێنساردانە دەڵێ: نازانم چۆنە بەڵام دەزانم وا نییە!
ئەم وەڵامەی فەقێکە، بۆ ئەم بارودۆخە شێواوەی کوردستانی عێراقیش زۆر تەواوە. ئێمەیش دەڵێین نازانم چۆنە، بەڵام دڵنیاین ئاوا نابێ و ناچێ بەڕێوە.
موچە نادرێ و تادێت خەڵک ریسوا دەکرێ، کەچی سەرۆکی حکومەت و میدیاکەی هەر ڕوونکردنەوەی ناڕوون دەدەن!
میدیاکان بە پارەی زەوتکراوی میللەت دەژین، کەچی هەر خەریکی گواستنەوەی هەواڵی بەدبەختی و بچارەیی خەڵکن!
حزبەکان لە حکومەتدان، کەچی پرتەوبۆڵەیان دێت لە دەستی حکومەت.
یەکێک لە تەعریفەکانی قەیران ئەوەیە: کە تێکچوونێکی کاتییە و دەکرێ لە ماوەیەکی دیاریکراودا بەسەریدا زاڵ ببی.
ئێ وا بۆ شەش ساڵ دەچێ ئێمە لە قەیرانی ئابوورییداین... خۆی ڕاستییەکەیش قەیران نییە بەڵا و کارەساتی یەکێتی و پارتییە و سەپێنراوە بەسەر داهات و دەرامەتی نیشتمانییماندا... کەچی هێشتا هەر لە قەیرانداین!
قەیران کە درێژەی کێشا دەبێتە کارەسات، کورت و پووخت کوردی عێراق لە قەیراندا نییە، بەڵکو لەناو کارەساتداین. کارەساتێک کە تەنیا بوومەلەرزەیەکی سیاسیی بە هەشت پلەی رێختەر دەتوانێ قڵپی بکاتەوە!
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵهەڵمەتێک بۆ داخستنی دەرمانخانەکانی کەلار دەستپێدەکات
-
-
راپۆرتسێ دەمارە سەرەکییەکەی کشتوکاڵی گەرمیان مەترسیی وشکبونى ههیه
-
-
هەواڵئیدارەی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی لابردنی دەوامی "تەناوب" لە فەرمانگەکان
-
-
هەواڵدابەشكردنی ٢٠٠ هێڵی مینی پاس لە كەلار چاوەڕوانی پێكهێنانی لیژنەیە
-
-
هەواڵسیستەمی سەرەگرتنی ئەلیکترۆنی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی خاوکردوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان