
دەشتی عەلی
دەرکەوت یەکێتی و گۆڕان کە پێکەوە حوکمی بازنەی (٥)ـی سلێمانی (کەلار، چەمچەماڵ، کفری، دەربەندیخان) دەکەن، گوزارشت لە کەمینەیەکی خەڵکی سنورەکە دەکەن کە (۸٪)ـی دانیشتوانی ئەو چوار قەزایەی ناوچەی گەرمیانن، بەڵگەش:
ـ لە بازنەی (٥)ـی سلێمانی کە دەنگدەرانی سنوری قەزاکانی (کەلار، چەمچەماڵ، کفری، دەربەندیخان) لەخۆدەگرێت، (۲٥٠۷٦۳) کەس مافی دەنگدانی هەبووە و (٤)کورسی پەرلەمانی بۆ دانراوە.
ـ بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان، یەکێتی لەم بازنەیە (۱۷۷۷۳) دەنگی بەدەستهێناوە کە دەکاتە (۷٪)ی ئەوانەی مافی دەنگدانیان لە ناوچەکە هەبووە و دابەشبووە بەسەر (۳) کاندیدی حزبەکەدا، بەو ژمارەیەش توانیان (۲) کورسی پەرلەمان مسۆگر بکەن. بە بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی (۲٠۱۸) ژمارەی دەنگەکانی یەکێتی (۱٦۹۷۱) دەنگ کەمیکردووە و لە حزبی یەکەمەوە بووە بە دووەم.
ـ بزوتنەوەی گۆڕان کە تەنیا یەک کاندیدی لەم بازنەیە هەبوو، (۲٥٤۳) دەنگی هێناوە کە دەکاتە (۱٪) کۆی ئەوکەسانەی مافی دەنگدانیان هەبووە بەوەش نەیتوانی هیچ کورسییەک بەدەستبهێنێت. بەپێی ئاماری پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە (۲٠۱۸) گۆڕان لەم سنورە زیاتر لە (۲۲) هەزار دەنگی هەبووە، بەمەش بزوتنەوەکە (۲٠) هەزار دەنگی لەدەستداوە.
ـ نەوەی نوێ بە (۲٠۸۷۳)دەنگ توانی یەکەمی بازنەکە بێت و کورسییەک مسۆگر بکات، ئەو ژمارەیەش کە دەکاتە (۸.۳٪)کۆی ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان هەبووە لە گەرمیان، لەکاتێکدا جوڵانەوەکە لە هەڵبژاردنەكانی (۲٠۱۸) دەنگەکانی کەمتربوو لە (۱۳) هەزار، کەواتە ئێستا زیاتر لە (۷) هەزار دەنگیان زیادیکردووە.
ـ دەنگەكانی پارتی لە سنورەكە بەپێی هەڵبژاردنەكانی (۲٠۱۸) زیاتر لە (۹) هەزار دەنگ بوو، ئێستا (۸٦۹٦) دەنگیان بەدەستهێناوە کە دەکاتە (۳.٤٪)ی کۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە و کورسییەکیان بەدەستهێنا، تاڕادەیەک دەنگەکانی ئەو حزبە بەجێگیری ماوەتەوە، هەرچەند بەهۆی پەیوەندیکردنی چەند کەسایەتییەکەوە بە پارتی، پێشبینی هەڵکشانی دەنگەکانی دەکرا.
ـ ئەو ژمارانە ئاماری دەنگدانی گشتییە، بەبێ ئەنجامی دەنگدانی تایبەت.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتلە وێنەکێشان لەسەر دیواری ماڵەوە بۆ خەونی گۆڕینی ئەنیمى بۆ پیشەیەک
-
-
هەواڵساڵی پار 912 سکاڵای توندوتیژی دژی ژنان و خێزان لەگەرمیان تۆمارکراوە
-
-
هەواڵهێزێكى سوپای عێراقی دهیانهوێت بێنه كێڵگهیهكى نهوتى گهرمیان و پێشمهرگه رێگرییان لێدهكات
-
-
هەواڵبەڕێوبەری ناحییەی کۆکس: بڕیاری خستنەسەری کۆکس بۆ سەر قەزای قەرەتەپە سیاسیی و نایاساییە
-
-
راپۆرترۆژنامهنوسێك شهڕى مادهى هۆشبهر دهكات و دهڵێت: دۆخی مادە هۆشبەرەکان لە قۆناغی پێش تەقینەوەدایە
-
زۆرترین بینراوەکان