
دهنگ نێت - ماردین حوسێن
فێرخوازانى بهشى شوێنهوار رهخنه لهوه دهگرن كه ئهو تیمه بیانیانهى دێنه كوردستان به دواى شوێنهوارهكاندا دهگهرێن گرنگى به فێرخوازانى دهرچوى بهشى شوێنهوار نادهن، بهرێوبهرى شوێنهوارى گهرمیانیش دهڵێت به پێی یاسا ناتوانین تیمهكان ناچار بكهین.
چۆمان حسێن، کە دەرچویەکی بەشی شوێنەوارە بە ڕادیۆی دەنگی راگەیاند: هۆکارهكهی دەگەڕێنمەوە بۆ گەندەڵی چونكه ئەگەر پارچەیەکی گرنگی شوێنەواری بدۆزرێتەوە کرێکارێكى ئاسایی لە گرنگی ئەو پارچە بەنرخە نازانێت، بەلام من وەکو دەرچویەکی بەشی شوێنەوار ناتوانم بێدەنگبم لە ئاست ئەو پارچە بەنرخە چ جای بردنی.
بەڕێوەبەری شوێنەواری گەرمیان ساڵح محهمهد، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: ئێمە ناتوانین تیمەکان ناچار بکەین کە دەرچوانی بەشی شوێنەوار وەربگرن، چونکە هیچ یاسایەکمان نییە کەوا تیمە بیانییەکان ناچار بکات بهو بڕیاره.
وتیشى: لە کوردستان هیچ یاسایەکمان نییە تایبەت بەشوێنەوار لە یاساى عێراقیشدا کە کارمان پێ كردوه هیچ مادەیەکی تایبەت بەوە نەبو کە خوێندکاران لەگەل تیمە بیانییەکان کاربکەن.
لهبارهى دروستكردنى تیمى ناوخۆییهوه باسى لهوهكرد: بەهۆی تەرخاننەکردنی هیچ بڕە بودجەیەک ناتوانین تیمێکی ناوخۆی دروست بکەین.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتتوانا خولیای باوباپیرانی زیندو دەکاتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی گەرمیان: لێدانی بیر کەمیکردوە
-
-
هەواڵکۆمپانیای بەنداوی باوەنور کارگەی چەو و لمی داناوە و مادەکانی دەفرۆشێتەوە
-
-
هەواڵبۆ ئەوەی دەستەبەرییان بۆ نەکرێت خاوەنکارەکانی گەرمیان کرێکارەکانیان دەشارنەوە
-
-
هەواڵدامەزراندنی 133 فەرمانبەری گەرمیان چاوەڕێی بڕیاری حکومەتە
-
زۆرترین بینراوەکان