دهنگ نێت - بژوێن حهیدهر
لهماوهى پێشودا خوێندنى ناحكومى به شێوهیهكى زۆر برهوى پهیدا كردبو، بهڵام قهیرانى دارایی و كۆرۆنا برهوى ئهو جۆرهى خوێندنى كهمكردوهتهوه.
گەرمیان عەزیز، بەڕێوبەری قوتابخانەیەکی ناحکومیه دەڵێت: ساڵ بە ساڵ خواست لەسەر خوێندنی ناحکومی بەرەو کەمی دەڕوات هۆكارهكهشى گەڕاندەوە بۆ قەیرانی دارایی و کۆرۆنا.
لە کۆی (59881) خوێندکار تەنها 0.8٪ یان، لە قوتابخانە ناحکومیەکانی کەلار دهخوێنن.
بەڕێز عەباس، شارەزا لە بواری پەروەردە لەو بارەیەوە بە رادیۆى دەنگی وت: خوێندنگای ناحکومی بازرگانیەکی خراپە و ئەوانەی سەرپەرشتی دەکەن ئامانجی سەرەکیان پەروەردە نییە.
وتیشی: خوێندنگای ناحکومی جیاوازیەکی گەورە دروست دەکات و مرۆڤێکی میکانیکی بەرهەمدێنێ کە بارودۆخی ئابوری و سایکۆلۆژی خوێندکاری تێدا ناخوێنرێتەوە.
لە کەلار هەشت قوتابخانەی ناحکومی هەیە کە (590) خوێندکاریان هەیە و زۆرینەی پرۆگرامهكانیان وەکو قوتابخانە حکومیەکانه، بەڵام بە زمانی ئینگلیزی.
وریا محهمهد، بەڕێوبەری خوێندنگایەکی ناحکومییه لەمبارەیەوە به دهنگى وت: پڕۆژەکە لە بنەڕەتدا پڕۆژەیەکی پەروەردەیی بازرگانیە و لە پێشدا گرنگی بە پەروەردە دەدەین تاوەکو بازرگانی.
ئاماژهى بهوهشكرد: ئەگەر لایەنێکی پەروەردەیی و لایەنێکی مادی بێتە پێشەوە پەروەردەکە هەڵدەبژێرین و ئەوەش دەکەوێتە سەر خاوەن پڕۆژەکان.
له بهرامبهردا بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان باس لهوه دهكات قوتابخانەی ناحکومی لە پێش حکومیەکانە، چونکە ئەوان رێژەیان کەمترە و بینا و کاتی زیاتریان هەیە.
دارا ئهحمهد، وتیشی: خوێندنگا ناحکومیەکان سەرجەمیان لەلایەن پەروەردەوە سەرپەرشتی دەکرێن کە ژمارەیان هەشت خوێندنگایە و مۆڵەتپێدانی قوتابخانەی ناحکومیش بەردەوامە و رانهگیراوه.
- دوایین بابەتەکان
-
پرۆژەفەرمانبەران و سهرۆكى شارهوانى كهلار ههنگاوهكانى دابهشكردنى زهوی تاوتوێدەکەن
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانی گەرمیان هۆکاری گرانبونی نرخی سەوزە و میوە ئاشکرا دەکات
-
-
هەواڵلایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر دابەشکردنی ٢٠٠ هێڵی پاس لە کەلار قسەی جیاواز دەکەن
-
-
هەواڵنۆژەنکردنەوەی بازاڕى قهیسهرى كفرى ۲۱ ملیاری پێویستە
-
-
هەواڵبەهۆی ئەنجامنەدانی مامەڵەی هەژماری من موچەی چەند مامۆستایەکی گەرمیان رادەگیرێت
-
زۆرترین بینراوەکان