
سەردەشت محەمەد
لە مانگی ٢٠١٦/٢ حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی کە ڕوبەڕوی ببوەوە بڕیاری پاشەکەوت کردنی بەشێک لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی وەک چارەسەرێکی کاتی خستەڕوو، بڕیارەکە بەجۆرێک بوو هەرکات حکومەت توانادارایەکانی گەیشت بەئاستی پێویست ئەوا بڕیاری پاشەکەوت کردن هەڵدەوەشێننەوە، لەئێستادا و دوای تێپەڕبونی شەش ساڵ بەسەر ئەو بڕیارەدا حکومەتی هەرێمی کوردستان مژدەی ئەوەی بە مووچەخۆران و خەڵکی هەرێمی کوردستاندا کە لەم مانگەوە مووچە بەبێ لێبڕین بەسەر مووچەخۆراندا دابەش دەکرێت، سەرۆکی حکومەت ئەوەشی ڕاگەیاند: هەتاوەکو بەغداد ئامادەبێت ئەو بڕە بودجەیەی کە وەک پشکی هەرێمی کووردستان دیاری کراوە ڕەوانەبکات ئەوا مووچە بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت، مەترسیی پشت ئەو لێدوانەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لێرەدایە، کە سەرەڕایی ئەوەی هەرێم لەڕێگەی فرۆشتنی نەوت و داهاتی خاڵەسنورییەکان و باج و ڕسومات و سەرچاوەکانی دیکەی داهاتەوە کە مانگانە دەچێتە خەزێنەی حکومەتەوە ناتوانێت دڵنیایی ئەوە بەخەڵک و مووچە خۆرانی کوردستان بدات کەئیدی جارێکی دیکە شتێک نابیستنەوە بەناوی بڕیاری پاشکەوت کردن و لێبڕینی مووچەوە، بەڵکو خەڵکی دەخەنە دۆخێکی دەرونی ناجێگیرە و بەغداش بەهۆکاری ئەودۆخە نەخوازراوە دەزانن کە ئەگەرهاتوو لەداهاتودا بییەوێت جارێکی دیکە هەرێم ناچاردەکاتەوە بەوەی کە بڕیاری لێبڕین دەربکاتەوە، ئەمە لەکاتێکدایە شارەزایانی ئابوریی ئاماژە بەوەدەکەن هەرێم ئەگەر بییەوێت ئەوا دەتوانێت تەنها لەڕێگەی داهاتی ناوخۆوە سەرجەم گرفتەدارایەکانی چارەسەربکات بەبێ ئەوەی چاوەڕوانی ناردنی بەشەبودجەبێت لەلایەن بەغدادەوە،ئەویش لەڕێگەی دەستپێکرن و جێبەجێکردنی پرۆسەی چاک سازیی ڕاستەقینەوە، کە هەموان دەزانین کاتێک کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتی ٢٠١٩/٧/١٠ متمانەیان پێبەخشرا بڕیاربوو چاکسازی وەک پرسێکی سەرەکی کاری لەسەربکرێت، بەڵام دوای تێپەڕبونی سێ ساڵ بەسەر وادەی دەست بەکاربونی کابینەی نۆیەمدا نەک هەرهەنگاوەکانی چاکسازی دەستی پێنەکردوەو ڕێگاکان لە بەهەدەردان و بەتاڵانبردنی سەروەت و سامانی کورستان دانەخراون، بەڵکو بەپێچەوانەوە ڕێگای نوێ بۆ
بە تاڵان بردنی داهاتی کوردستان کراونەتەوە، هەر ئەمەشە وادەکات سەرۆکی حکومەت نەتوانێت دڵنیایی بە هاوڵاتیانی کوردستان بدات و دڵنیایان بکاتەوە لەوەی کە جارێکی دیکە گوێبیستی ووشەی پاشەکەوت کردن و لێبڕینی مووچە نابەنەوە، سەرۆکی حکومەت بەو وتانەی ئێمەی دڵنیاکردەوە کە لێبڕین و پاشەکەوت کردن بووە بەنەریتێک و هەرکات ناکۆکیەکانی نێوان هەرێم و بەغداد سەریان هەڵدایەوە ئەوا لێبڕین دەست پێدەکاتەوە و ئەوکات بەغداد تاوانبارە نەک هەرێم.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتلە وێنەکێشان لەسەر دیواری ماڵەوە بۆ خەونی گۆڕینی ئەنیمى بۆ پیشەیەک
-
-
هەواڵساڵی پار 912 سکاڵای توندوتیژی دژی ژنان و خێزان لەگەرمیان تۆمارکراوە
-
-
هەواڵهێزێكى سوپای عێراقی دهیانهوێت بێنه كێڵگهیهكى نهوتى گهرمیان و پێشمهرگه رێگرییان لێدهكات
-
-
هەواڵبەڕێوبەری ناحییەی کۆکس: بڕیاری خستنەسەری کۆکس بۆ سەر قەزای قەرەتەپە سیاسیی و نایاساییە
-
-
راپۆرترۆژنامهنوسێك شهڕى مادهى هۆشبهر دهكات و دهڵێت: دۆخی مادە هۆشبەرەکان لە قۆناغی پێش تەقینەوەدایە
-
زۆرترین بینراوەکان