رێبوار محەمەد ساڵح
لە کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی هەرێم لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان، هەموو حیزبەکان لە ئاستی کەسی یەکەم دا بەشداربوون ، تەنها پارتی دیموکراتی کوردستان نەبێت، ئەمەش چەن تێبینییەک هەڵدەگرێت :
یەکەم : ئەوەی هۆکاری ڕێکەونەکەوتنی لایەنە کوردییەکانە پارتی دیموکراتی کوردستانە .
دووەم : سەرۆکی هەرێم لەبری کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی حیزبەکانی تردا ، باشترە یەکەم جار لەگەڵ سەرۆکی حیزبەکەی خۆیدا بۆ هەمان بابەت کۆبێتەوە و قەناعەتی پێبکات هیچ نەبێ بەشداری کۆبوونەوە گشتییەکە بێت.
سێیەم: ئامادەنەبوونی سەرۆکی پارتی ئەوەمان پێ دەڵێ کە خودی ئەو کۆبوونەوەیە هیچ ئەهمیەتێکی یاسایی و سیاسی نیە ، ئەگەرنا پێویست بوو سەرۆکی پارتیش وەک سەرۆکی هەر حیزبێکی تری هەرێم ئامادەی بێت ، ئەمەش خودی سەرۆکی هەرێم لە احراج بوون دەرباز دەکرد ، بەڵێ مایەی احراج بوونە سەرۆکی حیزبەکانی تر وەڵامی بانگێشتەکەت بدەنەوە و سەرۆکی حیزبەکەی خۆت ئامادە نەبێت و نوێنەر بنێرێ .
چوارەم: دەبوو مەرجی ئامادەبوونی سەرۆکی حیزبەکانتر ، ئامادەبوونی سەرۆکی پارتی بوایە ، ئەو کات نەدەوترا خۆش بوو یەکترمان بینی و سەیری یەکترمان کرد ، بەڵکو دەکرا پرسە خیلافیەکانیان بە جدی تاوتوێ بکردایە ...
- دوایین بابەتەکان
-
یەکەی چاودێریحكومهت رێگا دروستهكهى ههڵبژارد... یهكهى چاودێری پێشوازی له ههنگاوێك دهكات
-
-
هەواڵهێشتا بازگەی باوە مەحمود بەتەواویی بەڕوی بارەكانی عەلوەی كەلاردا نەكراوەتەوە
-
-
هەواڵپێشنیاز کراوە کۆمپانیای بیانی بۆ دیزاینی کۆڕنیشەکەی کەلار بهێنرێت
-
-
هەواڵهاوین بەڕێوەیە و وێستگەی کارەباکەی کۆکس هەر نەگۆڕاوە
-
-
پرۆژەحکومەت و فەرمانبەرانی رزگاریی لەسەر دابەشکردنی زەوی گفتوگۆ دەکەن
-
زۆرترین بینراوەکان