
دەنگ نێت
ئامادەکردنی: سەباح عەلی جاف
محەمەد پەژار، یەکەمین شاعیری شەھیدی راپەڕینە، کاتێک لە زێدەکەی خۆی دا 'کەلار'، لە ھێرشی دەستوپەیوەندەکانی رژێمی بەعس دا لە ئاداری ١٩٩١ دا گیان دەسپێرێت.
لەم بابەتەدا، بە کورتی ئاماژە بە چەند وێستگەیەکی ژیانی ئەو شاعیرە شەھیدە دەدەین.
شاعیر و روناکبیر: محەمەد پەژار کەلاری ناوی (محەمەد حەسەن حەمید)ـە، لە ساڵی 1954 لە دێی کەلاری کۆن لە دایک بوە. قۆناغی سەرەتای خوێندن لە کەلار و ناوەندی لە کفری و پیشەی لە کەرکوک تەواو کردوە.
پەژار، هەر لەسەرەتای لاوێتیەوە خولیای ئەدەب و هونەر بە تایبەت شیعر نوسینی هەبوە و یەکەم شیعری خۆی لە گۆڤاری بەیان لە ئەیلولی 1975 بە ناوی (ئاوارەیی) بڵاوکردەوەتەوە کە ئەو کات تەمەنی 15 ساڵ بوە.
محەمەد پەژار، ئەندامی کۆمەڵەی رۆشنبیری کوردی و یەکێتی ئەدیب و نوسەرانی کورد بوە. لە زۆرێک لە کۆڕ و کۆبونەوە ئەدەبی و رۆشنبیریەکاندا بەشدار دەبێت بە تایبەت ئەو دەمەی کە لە بەغدا فەرمانبەر دەبێت لە فەرمانگەی کارەبا.
هەر لە بەغدا لە ساڵی هەشتاکاندا لە ئێزگە و رادیۆی کوردی بەغدا بەرنامەیەک ئامادە و پێشکەش دەکات بە ناوی (کاروانی شیعر و مۆسیقا)، هاوکات بەرنامەیەکی مێژویی پێشکەش دەکات بە ناوی (چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی عێراق) کە د. کەمال مەزهەر ئامادەی دەکات.
هاوکات بابەتی وەرگێڕدراویشی هەیە لە زۆرێک لە بڵاوکراوە کوردییەکانی ئەودەمەدا.
ئەو دەمەی لە ساڵی 1988 دێتەوە کەلار، کتێبخانەیەکی بچوک بە ناوی (کتێبخانەی کوردەواری) دەکاتەوە کە سەرچاوەیەکی مەعریفی گرنگ و پێویست بوە بۆ خوێنەرانی قەزاکە و دەوروبەری.
پەژاری شاعیر لە ساتەوەختی راپەڕین بەشدارییەکی چالاکی دەبێت، لە رۆژی ٢٥ی ئادار دا ھێزەکانی موجاھدینی خەڵقی ئێرانی کە دەستکەلای رژێمی بەعس بون، بە تانک و زرێپۆش ھێرش دەکەنە سەر قەزای کەلار و ژمارەیەکی زۆر گولە تۆپ بە شارەکەوە دەنێن و چەندین ھاوڵاتی شەھید و بریندار دەکەن، یەکێک لەو قوربانییانە محەمەد پەژاری شاعیرە.
لە دوای خۆی، ئەحمەد باوەڕ، بەرهەم و شیعرەکانی لەدیوانێکدا بە چاپ دەگەیەنێت کە دو جار چاپ دەکرێت، هەروەها سەرکۆ محەمەدیش بەشێک لە شیعرەکانی لە نامیلکەیەکدا چاپ کردوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵساڵی پار 912 سکاڵای توندوتیژی دژی ژنان و خێزان لەگەرمیان تۆمارکراوە
-
-
هەواڵهێزێكى سوپای عێراقی دهیانهوێت بێنه كێڵگهیهكى نهوتى گهرمیان و پێشمهرگه رێگرییان لێدهكات
-
-
هەواڵبەڕێوبەری ناحییەی کۆکس: بڕیاری خستنەسەری کۆکس بۆ سەر قەزای قەرەتەپە سیاسیی و نایاساییە
-
-
راپۆرترۆژنامهنوسێك شهڕى مادهى هۆشبهر دهكات و دهڵێت: دۆخی مادە هۆشبەرەکان لە قۆناغی پێش تەقینەوەدایە
-
-
وتارهەنگاوێکی تر بەڕێی هەڵوەشاندنەوەی هەرێم دا: حکومەتی عیراق کوڵەجۆی خستە سەر قەرەتەپە!
-
زۆرترین بینراوەکان