
دڵشاد ئەنوەر
هێرشەکانی شەوی رابردوی سەر هەولێر، لە روی سەربازیەوە بەهێرشی قورس و چڕ دانانرێت، بەو پێیەی هەم بۆمبەکان لاواز و هەمیش نیازی دەست وەشاندنی قورسی لە پشتەوە نەبو.
پێچەوانەی دیوە سەربازیەکەی، بەڵام لە روی سیاسیەوە، بە پەیامێکی مەترسیدار و جدی لێیدەڕوانرێت، رەنگە شتی تریشی بەدوادا بێت.
یەکلابوەتەوە هێرشەکە هەندێک فەسائیلی سەر بە حەشد ئەنجامیانداوە، بەو پێیەی جوڵەی پێشتریشیان هەبوە لە سنوری کەرکوک، بە رونی ئەو پەیامەیان داوەتە هێزە عێراقیەکان، قەبوڵ ناکەن پارتی بگەڕیتەوە نێو بارەگا کۆنەکان، بە بیانوی ئەوەی پارتی لە رێککەوتنێکی نێوانیان پاشگەز بوەتەوە.
هێرشەکان جگە لەوەی پەیامێک بو بۆ هاوپەیمانان کە هەولێریش ئەمان نیە بۆ مانەوەتان، بەڵام نامەیەکی رونە بۆ پارتی، بەوەی لەهەر جوڵەیەکدا بۆ هەماهەنگی تورکیا لە قۆڵی شنگال، ئەمان دەستەوەستان نابن و دژی دەجوڵێن.
بە شێکی تری پەیامەکە، پەیوەندی بە عینادی کردنی پارتی هەیە بەرامبەریان، ئەگەر کێشمەکێشەکان بەردەوامیش بن، بۆ قۆناغی داهاتو بەرامبەر هەندێک ناوچەی نەوتیش دەجوڵێن، هەر بۆیە پارتیش بە حەزەرەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە دەکات.
سەرباری دەستکەوتنی زانیاری ورد، پارتی هێشتا حەشدی بە فەرمی و زەقی تۆمەتبار نەکردوە.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتلە وێنەکێشان لەسەر دیواری ماڵەوە بۆ خەونی گۆڕینی ئەنیمى بۆ پیشەیەک
-
-
هەواڵساڵی پار 912 سکاڵای توندوتیژی دژی ژنان و خێزان لەگەرمیان تۆمارکراوە
-
-
هەواڵهێزێكى سوپای عێراقی دهیانهوێت بێنه كێڵگهیهكى نهوتى گهرمیان و پێشمهرگه رێگرییان لێدهكات
-
-
هەواڵبەڕێوبەری ناحییەی کۆکس: بڕیاری خستنەسەری کۆکس بۆ سەر قەزای قەرەتەپە سیاسیی و نایاساییە
-
-
راپۆرترۆژنامهنوسێك شهڕى مادهى هۆشبهر دهكات و دهڵێت: دۆخی مادە هۆشبەرەکان لە قۆناغی پێش تەقینەوەدایە
-
زۆرترین بینراوەکان