
دڵشاد ئەنوەر
سێیەم دەستپێشخەری بۆ کۆبوونەوەی نێوان مەسعود بارزانی و لاهور شێخ جەنگی شکستی هێنا، نەک شکستی هێنا، بەڵکو یەکتری تەخوین کردن و شەڕی میدیایشی بەدوای خۆی هێنا.
دەستپێشخەری یەکەم، لە ڕێگەی کاکە حەمەوە بوو، بارزانی مەرجی بوو، کە لاهور شێخ جەنگی داوای لێبوردن بکات، لەبەرامبەر قسەکانی کاتی کەوتنی کەرکوک، بەڵام لاهور شێخ جەنگی ڕەتیکرەوە، بۆیە کاتێک میدیا مەوزونەکان هەواڵی ئەگەری کۆبونەوەکەیان بڵاو کردەوە، خێرا میدیا سێبەرەکان خرانە سەرخەت و ویستان بڵێن: شتی وا ئەسڵی نەبووە، بەڵام وەک هەمیشە، میدیا سێبەرەکان ئەرزشیان لەدەستدا.
دەستپێشخەری دووەم، لە ڕێگەی ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتیەوە بوو، کە داوای لە بەرهەم ساڵەح کردبوو، ڕۆڵی هەبێت، بەڵام بەرهەم ساڵەح سەرەتا ڕەتیکردبووەوە، گوایە سەرۆک کۆمارە و ئیشی ئەو نیە، نازانم دواتر هەڵیدابوو یاخود نە، وەلحاڵ ئەمەش سەرکەوتوو نەبوو.
دەستپێشخەری سێ یەم ، لە ڕێگەی شێخ مەحمود حەفید زادەوە بوو، هەردوولایانی بینیبوو، لە گەیشتن بە دانیشتنەکە نزیک بوونەوە، بەڵام لە پڕ مەرجی لێبووردنەکە زینوو کرایەوە، لە بری دانیشتن، شەڕە دەنوکی میدیا، سەریهەڵدایەوە.
وەلحاڵ، هەر سێ دەستپێشخەریەکە، بۆنی دەستهەبوونی نێچیرڤان بارزانی لە پشتەوە لێ دێ، جگە لەوەی هەر سێ لینکە دەستپێشخەریکارەکە، نزیکایەتیان لەگەڵی هەیە، هاوکات، ڕووداویش بایەخێکی زۆری بەم پرسەدا.
لە هەموو حاڵێکدا، دانیشتنی ئەو دوو شەخسە هیچ لە ژیانی خەڵک ناگۆڕێ، بەڵام بۆ لایەنی دەروونی خەڵک گرنگە، خەڵک لە شەڕە دەنوکی کۆمەڵێک قەڵەمی وا بەستە ڕزگاری دەبێت و لە ڕووی دەروونیەوە، کەمێک ئاسودە دەبێ، دوور دەبێ لە چەلەحانێ و شەڕە دەنوک.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتلە وێنەکێشان لەسەر دیواری ماڵەوە بۆ خەونی گۆڕینی ئەنیمى بۆ پیشەیەک
-
-
هەواڵساڵی پار 912 سکاڵای توندوتیژی دژی ژنان و خێزان لەگەرمیان تۆمارکراوە
-
-
هەواڵهێزێكى سوپای عێراقی دهیانهوێت بێنه كێڵگهیهكى نهوتى گهرمیان و پێشمهرگه رێگرییان لێدهكات
-
-
هەواڵبەڕێوبەری ناحییەی کۆکس: بڕیاری خستنەسەری کۆکس بۆ سەر قەزای قەرەتەپە سیاسیی و نایاساییە
-
-
راپۆرترۆژنامهنوسێك شهڕى مادهى هۆشبهر دهكات و دهڵێت: دۆخی مادە هۆشبەرەکان لە قۆناغی پێش تەقینەوەدایە
-
زۆرترین بینراوەکان