د. سهردار عهزیز
وەها دیارە ئێمە لاوازتر و پەرتەوازەتر و برسی تر دەبین لە ساڵی داهاتودا. ئایا ئەمە کۆتاییمان پێدەهێنێت، بە هیوام نەخێر.
ساڵی داهاتوو لە ئاستی دونیادا بە هەمانشێوە ناسەقامگیر و ئاڵۆزتر دەردەکەوێت.
پەیوەندی چین و ئەمریکا ساڵێکی زۆر خراپی تێپەڕاندا. ساڵی داهاتوو بە ئاسانی ئاسایی نابێتەوە. شی چین بەرەو ناسیونالیزم دەبات، ئەمە پەیوەندی لە گەڵ زۆر وڵاتاندا خراپ کردوە.
زۆر وڵات کاریگەر دەبن بەم ململانێیە، لە نێویاندا عێراق و کوردستانیش. هەندێک وڵات هەوڵدەدەن جێگای چین بگرنەوە بۆ بازاڕەکانی ڕۆژئاوا لە بەرهەمهێنانی کاڵای باش و هەرزان، وەک فلیپین و مەکسیک و تورکیاش هەوڵی ئەمە ئەدا، بەڵام دۆخی ئاسان نیە.
هەوڵی تورک بۆ بونی کارت لە سەر هەموو مێزێک ڕاستەوخۆ کاریگەری هەیە لە سەر دۆخی ئێمەی کورد لە سێ پارچەی کوردستاندا. ساڵی داهاتوو بە هاتنی بایدن ئەم دۆخە ڕەنگە ئاڵۆزتربێت.
عێراقی هەژار زیاتر دەبێتە گۆڕەپان. هێزەکانی ناوی هەوڵی زیاتری دزی دەدەن چونکە دۆخەکە سەختر دەبێت. دۆخی کورد لە نێوان تەسلیمبون و دابراندایە. ئەمریکا لە ناوچەکە بێدۆست تر دەبێت. زیاتر لە ئاوەکان و ئاسماندا بونی دەبێت.
کورد دەتوانێت سود لە ئەمە وەربگرێت، بەڵام نەک هەوڵ بدات بۆ شەڕی کورد و کورد.
هێزە کوردیەکان لە دودڵییەکی کوشندەدا دەبن، ناتوانن بە ئاسانی وەڵامی ئەو پرسیارە بدەنەوە: ئایا کەمکردنەوەی گەندەڵی لاوازمان دەکات یان بەهێز؟ هەتا وەک حیزب و هێز بیربکەنەوە ئەوا ئەو وەڵامە زاڵ دەبێت کە دەڵێت، گەندەڵی پێویستە بۆ مانەوە.
ئەمەش بنەمای ئەو بەڵایەیە کە کاتێک خەڵك داوای حوکمرانی باش دەکات، نوخبەی سیاسی کوردی ئەو داوایە بە مەترسی دەبینێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵراگرتنی کارەکانی وێستگە کارەباکەی گەرمیان کاریگەریی لەسەر کارەبای سنورەکە نییە
-
-
هەواڵرەزامەندی بۆ دروستکردنی بینای کۆلێژەکەی رزگاریی دەرچو
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی شارەوانییەکانی گەرمیان: بەگوێری کارتی زانیاریی زەوی فەرمانبەران دابەش دەکرێت
-
-
هەواڵ2 ملیاری تری پارەی گەنمی جوتیاران دەگاتە گەرمیان
-
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان