رادیۆی ده‌نگ
له‌میانه‌ى گفتوگۆیه‌كى كراوه‌دا به‌ڕێوبه‌ر و سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌ى رزگاریی، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك چالاكوان و رۆژنامه‌نوس، تاوتوێی دۆخی خزمه‌تگوزاریی و كێشه‌كانى ناحیه‌كه‌یان كرد.
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشهمه (26/11/2024) یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تی خۆجێی گه‌رمیان سه‌ر به رادیۆی ده‌نگ، له‌چوارچێوه‌ى پرۆژه‌یه‌كى رادیۆكه‌دا به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی NED، له‌هۆڵی كتێبخانهى گشتى ناحیه‌ى رزگاریی، گفتوگۆیه‌كى كراوه‌ى ئه‌نجامدا.
له‌سه‌ره‌تاى گفتوگۆكه‌دا، هه‌ریه‌كه له جه‌مال ساڵح- به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى رزگاریی و ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د- سه‌رۆكى شاره‌وانى رزگاریی، كورته‌یه‌كیان له‌باره‌ى دۆخی خزمه‌تگوزاریی ناحیه‌كه و دیارترین به‌ره‌وپێشه‌وه‌چون و گرفته‌كانى ناحیه‌كه‌یان كرد.
پاشان به‌شداران كه له (18) چالاكوان و رۆژنامه‌نوس و هاوڵاتى دانیشتوى ناحیه‌كه پێكهاتبون، ئاماژه‌یان به‌و گرفتانه كرد كه له ناحیه‌كه‌دا بونیان هه‌یه، هه‌روه‌ك پرسیار و تێبینییه‌كانیان ئاراسته‌ى هه‌ردو به‌رپرسه‌كه كرد.
پاشان له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رى سه‌رۆكى شاره‌وانیی ناحیه‌كه‌وه وه‌ڵامى پرسیار و تێبینییه‌كان درایه‌وه.
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، پرۆژه‌یه‌كى رادیۆی ده‌نگه كه كارى ئاماده‌كردنى راپۆرتى ورد و به‌دواداچون و ئه‌نجامدانى كۆنفرانس و گفتوگۆ و كۆبونه‌وه و خول و راهێنان له‌پێناو بره‌ودان به پرۆسه‌ى چاودێریی حكومه‌ت و دروستكردنى په‌یوه‌ندیه‌كى دروست له‌نێوان حكومه‌ت و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نى، ئه‌نجام ده‌دات.



- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبە ئۆنلاینکردنی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان ناڕەزایەتی لە زانکۆی گەرمیان دروستدەکات
-
-
پرۆژەسەرۆکی زانکۆی گەرمیان: 12 بەشی نوێمان کردوەتەوە و کێشەی دانپێدانانیش سیاسییە
-
-
هەواڵقایمقامیەتی قەزای کەلار: هەر کەسێک شوێنی مێز و عەرەبانە بدات بەکرێ لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت
-
-
هەواڵسیستهمى زانكۆلاین كارابوه و ۲ سه‌نته‌رى راوێژكاریش له زانكۆى گه‌رمیان ئاماده‌كراوه
-
-
هەواڵپێکنەهێنانی حکومەت کاروباری فەرمانگەکانی قەزای رزگاریی راگرتوە
-
زۆرترین بینراوەکان