رادیۆی ده‌نگ
له گفتوگۆیه‌كی كراوه‌دا به به‌شداریی ژماره‌یه‌ك له خاوه‌نكار و ئاژه‌ڵداران و به‌رپرسانى حكومى و كه‌سانى ئه‌كادیمی، گفتوگۆیه‌ك به‌ڕێوه‌چو سه‌باره‌ت به پرۆژه كشتوكاڵییه‌كان له سنورى گه‌رمیان و ئه‌و گرفت و ئاسته‌نگیانه‌ى دێته رێ‌یان.
رادیۆی ده‌نگ له چوارچێوه‌ى پرۆژه‌یه‌كی دا به پاڵپشتیی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی NED ئه‌مریكی، له رێگه‌ى یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیانه‌وه، ئه‌مڕۆ (دوشه‌مه 29/1/2024) هه‌ستا به ئه‌نجامدانى گفتوگۆیه‌كى كراوه له هۆڵی سه‌نته‌رى چالاكیی گه‌نجانى كه‌لار، بۆ (28) كه‌س له خاوه‌نكاری پرۆژه كشتوكاڵییه‌كان و ئاژه‌ڵداران و به‌رپرسانى حكومى و كه‌سانى ئه‌كادیمی.
له گفتوگۆكه‌دا، سه‌ره‌تا هه‌ریه‌كه له به‌ڕێوبه‌رى گشتى كشتوكاڵی گه‌رمیان و نوێنه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان و جێگرى به‌ڕێوبه‌رى ڤێتێرنه‌رى گه‌رمیان و لێپرسراوى به‌شى سامانى ئاژه‌ڵ له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كشتوكاڵی گه‌رمیان، باسیان له‌و خزمه‌تگوزارییانه كرد كه وه‌كو حكومه‌ت له رێگه‌ى ده‌زگاكانیانه‌وه پێشكه‌ش به خاوه‌ن پرۆژه كشتوكاڵیه‌كانى ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك باسیان له ئاسته‌نگییه‌كانى به‌رده‌میان كرد.
پاشان هه‌ریه‌كه له خاوه‌ن پرۆژه كشتوكاڵییه‌كان و ئاژه‌ڵداران و ژماره‌یه‌ك له مامۆستاى زانكۆ كه پسپۆڕن له به‌شه كشتوكاڵییه‌كان، باری سه‌رنج و پرسیار و تێبینی خۆیان خسته‌ڕو، هه‌روه‌ك ئاماژه‌یان به دیارترین ئه‌و ئاسته‌نگی و كێشانه دا كه دێنه رێگه‌یان.
لایخۆشیانه‌وه به‌رپرسانى حكومیی وه‌ڵامى پرسیار و تێبینییه‌كانیان دایه‌وه و هه‌ر له‌وێشدا به‌ڵێنیاندا به چاره‌سه‌ركردن و به‌دواداچون بۆ ژماره‌یه‌ك له‌و داواكاریی و تێبینییانه‌ى كه به‌شداران خستیانه‌ڕو.
ئه‌م چالاكیه‌ش دواى ئه‌وه دێت كه له چوارچێوه‌ى هه‌مان پرۆژه‌دا، یه‌كه‌ى چاودێری حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان 2 راپۆرتى به‌دواداچونى ورد و قوڵی بهرههمخَنانهوه، یه‌كه‌میان ده‌رباره‌ى پرۆژە کشتوکاڵییەکانی سنوری گەرمیان و ئاستەنگییەکانی بەردەمیان و دوه‌میشیان ده‌رباره‌ى کێشەکانی پەیوەست بە سامانی ئاژەڵ لە گەرمیان.
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، یه‌كه‌یه‌كى به‌دواداچونى رادیۆی ده‌نگه به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی NED ئه‌مریكی، مانگانه هه‌رجاره و له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كى په‌یوه‌ست به حكومه‌ته‌وه، راپۆرتێكى ورد و به‌دواداچونى قوڵ بڵاوده‌كاته‌وه، هاوكات چالاكی دیكه‌ی وه‌كو: كۆبونه‌وه، گفتوگۆی كراوه و كۆنفرانسیش ئه‌نجام ده‌دات.



- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتلە نێوان بژێویی و ترس‌دا؛ گوندنشینانی گەرمیان لەبەردەم هەڕەشەی شەڕدا
-
-
هەواڵ"تەنها ٦ قاطع کاردەکەن"؛ حکومەتی عێراق عەلوەی کەلاری پەکخستوە
-
-
هەواڵداواكراوه شاره‌وانى قه‌زاى رزگاریی بكرێت به پله یه‌ك
-
-
هەواڵکارەبای گەرمیان: رۆژانە 4 سەعات کارەبای نیشتمانی بە ماڵان دەدەین
-
-
راپۆرتسەردار نۆڕێ؛ نیگارکێشێک بە وشە تابلۆی هایکو دەنەخشێنێت
-
زۆرترین بینراوەکان