رادیۆی ده‌نگ
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، پێشوازیی له كردنه‌وه‌ى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كى تایبه‌ت به چاكسازی رێگاوبانه‌كان ده‌كات، كه پێشتر له‌میانه‌ى چالاكیه‌كانى دا گرنگی كردنه‌وه‌ى ئه‌م بهڕێوبهرایهتیهى باس كردبو.
چۆمان ئه‌حمه‌د، بەرپرسی راگەیاندنی ئیدارەی گەرمیان، به رادیۆی ده‌نگى وت: بەڕێوبەرایەتیەکە لەسەر فەرمانی خودی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بۆ پاراستن و چاكکردنەوەی رێگاوبانەکان له گه‌رمیان ده‌كرێته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ شاندێكى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه، سه‌ردانى ئیداره‌ى گه‌رمیانى كردوه.
لایخۆشیه‌وه یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، پێشوازیی له‌م هه‌نگاوه ده‌كات، چونكه یه‌كه‌كه له راپۆرتێكى پێشتری له مانگى حوزه‌یرانى 2021 له‌باره‌ى كێشه‌كانى رێگاوبانى سنورى گه‌رمیان، ئاماژه‌ى به‌وه‌كردبو كه یه‌كێك له كێشه‌كانى رێگاوبانه‌كان نه‌بونى هیچ فه‌رمانگه‌یه‌كه بۆ چاكسازییكردن له رێگاكان.
هاوكات له گفتوگۆیه‌كى یه‌كه‌كه له مانگى ته‌موزی 2021، جه‌خت له پێویستی كردنه‌وه‌ى ئه‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه كرابو، به‌وپێیه‌ى نه‌بونى بۆشاییه و له‌ناوچه‌ى دیكه‌دا ئه‌م فه‌رمانگه‌یه هه‌یه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان