
رادیۆى ده‌نگ
ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نى پارێزگا و به‌رپرسانى شاره‌وانى پرسى زیاده‌ڕۆى له‌گه‌ڵ چالاكوانان و رۆژنامه‌نوسان تاوتوێ ده‌كه‌ن و یه‌كێكه له هۆكاره‌كانى زیادبونى زیاده‌ڕۆیش ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ دابه‌شنه‌كردنى زه‌وى.
یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێى گه‌رمیان گفتوگۆیه‌كى له نێوان نوێنه‌رانى هه‌ڵبژێردراو و به‌رپرسانى شاره‌وانى له سنورى گه‌رمیان و رۆژنامه‌نوسان و چالاكوانان له‌باره‌ى دواین راپۆرتى یه‌كه‌كه‌وه ئه‌نجامدا كه تایبه‌ت كرابو به پرسى زیاده‌ڕۆیی له سنورى شاره‌وانیه‌كان.
به‌شدارانى گفتوگۆكه هاوڕا بون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و زیاده‌ڕۆییانه‌ى كراوه رێكبخرێنه‌وه، به‌ڵام به به پێى یاسا‌و رێنماییه‌كان و رێكخستنهوهكه نه‌بێته هۆى جیاوازیكردن له نێوان هاوڵاتیاندا، هه‌روه‌ك ره‌شنوسى هه‌موارى یاساى ژماره‌ى ٣ى ساڵى ٢٠١٩به ده‌رچه‌یه‌كى باش دانرا بۆ رێكسختنهوهیان گه‌ر په‌سه‌ند بكرێت.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئهوهشخرایهرو، كه پێویست به ناوچه‌ى جوگرافى رێنماییه‌كان ئاراسته‌ى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكرێت و ناكرێت بۆ رێكخستنه‌وه و تاپۆكردنى خان‌و و زه‌وییه‌كان له كۆى ناوچه‌كان به یه‌ك نرخ و شێواز مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكرێت.
هه‌روه‌ك باس له‌وه‌شكرا، كه دابه‌شنه‌كردنى زه‌وى یه‌كێكه له هۆكاره‌كانى زیادبونى زیاده‌رۆیی و باس له پێویستى ئیفرازكردنى زه‌وى كرا بۆ شاره‌وانیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و خانوانه‌ى له‌گه‌ڵ نه‌خشه‌ى بنه‌ره‌تى ناگونجێن بروخێنرێن و به پێدانى زه‌وى قه‌ره‌بو بكرێنه‌وه، هه‌روه‌ك كه‌مى ده‌سه‌ڵاتى لایه‌نه پهیوهندیدارییهكانیش له‌بابه‌تى زیادهرۆىى به هۆكارێكى دیكه خرایه‌رو.
به‌شدارانى دانشتنه‌كه كۆكبون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى نابێت رێنماییه‌كان و به‌رژوه‌ندى هاوڵاتیان دژبن و پێویسته هه‌ر یاسا و رێنماییه‌ك ده‌رده‌كرێت به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتیانى تێدا ره‌چاو بكرێت.
ئەوەشخرایەڕو: بابه‌تى زیاده‌ڕۆیی له شوێنه بازرگانیه‌كان وه‌ك دوكان و به‌نزینخانه و غه‌سلى ئۆتۆمبێل به پێی یاسا‌و رێنماییه‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت و چاوپۆشیان لێنه‌كرێت.
بەشدارانی گفتوگۆکە پێکھاتبون لە: رزگار محه‌مه‌د، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان و كه‌ریم عه‌لى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى و دڵشاد فه‌تاح، جێگرى به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان و ئه‌كره‌م ساڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار، له‌گه‌ڵ سیروان حه‌سه‌ن، رۆژنامه‌نوس و هونه‌ر حه‌مید، چالاكوانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرترێکخراوەکانى گه‌رمیان چاوەڕێی بەشداریی زیاتری کچان دەکەن
-
-
هەواڵئەو بەنداوەی 16 ساڵ پێش ئێستا دەستیپێکرد بڕیارە ئەمساڵ تەواوبکرێت
-
-
هەواڵچارهنوسى سیسته‌مى درێژكراوه‌ى خوێندن له زانكۆى گه‌رمیان به ناڕونى ماوه‌ته‌وه
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کەمی کۆمپیوتەر هۆکاری قەرەباڵەغی هۆڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتە
-
-
بەرنامەگروپە خۆبەخشەکان و رۆڵیان لە پاراستنی ژینگە
-
زۆرترین بینراوەکان