رادیۆی ده‌نگ
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، سیازده‌هه‌مین راپۆرتى مانگانه‌ى بڵاوكرده‌وه كه تایبه‌ته به "پرۆژه راگیراوهكانى سنورى گه‌رمیان".
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، یه‌كه‌یه‌كى به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه و چاودێریی رۆژنامه‌وانى سه‌ر به رادیۆی ده‌نگه، به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی (NED) ئه‌مریكی، مانگانه راپۆرتێكى ورد و به‌دواداچون له‌باره‌ى بابه‌ت یان پرسێكى په‌یوه‌ندیدار به حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان بڵاوده‌كاته‌وه، به ئامانجی تیشكخستنهسهر ئه‌و بواره و زیادكردنى گرنگیپێدان پێی.
راپۆرتى چاودێریی مانگانه‌ى ژماره 13ى یه‌كه‌كه، تایبه‌ته به پرۆژه خزمه‌تگوزارییه راگیراوهكانى سنورى گه‌رمیان، كه له پاش دروستبونى قه‌یرانى داراییه‌وه له سنوره‌كه‌دا راگیراون و ته‌واو نه‌كراون.
له راپۆرته‌كه‌دا قه‌باره‌ى ئه‌م پرۆژانه و وردهكاریهكانیان و گوژمهكهیان خراوه‌ته‌ڕو، له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕوى وته‌ى به‌ڕێوبه‌رانى ده‌زگا حكومیه‌كان و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ى گه‌رمیان.
هاوكات له دوابه‌شدا، ژماره‌یه‌ك ده‌ره‌نجام و راسپارده‌ش له‌باره‌ى ئه‌و پرۆژانه و شێوازى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ره‌كانی ئه‌و پرسه خراوه‌ته‌ڕو.
كلیك لەم فایلەی خواره‌وه بكه بۆ خوێندنه‌وه‌ى راپۆرته‌کە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشوێنی مەیفرۆشانی کەلار دەگوازرێتەوە
-
-
هەواڵهێشتا وەزارەتی کشتوکاڵ رەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی زۆنی دوەمی زەوی فەرمانبەرانی کەلار نەداوە
-
-
هەواڵهاوڵاتییەکی رزگاریی: باخچەی ئێمە روخێنراوە کەچی باخچەی ماڵی بەرپرسەکان نەڕوخێنراون
-
-
راپۆرتنهێنییەکانی ژێر روباری سیروان؛ بۆچی تەرمی خنکاوەکان بە ئاسانی نادۆزرێنەوە؟
-
-
هەواڵلیترێک بەنزین لە کەلار ٤۰۰ دینار گرانترە لە دەربەندیخان
-
زۆرترین بینراوەکان