رادیۆی ده‌نگ
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، حه‌وته‌م راپۆرتى مانگانه‌ى بڵاوكرده‌وه كه تایبه‌ته به هه‌ڵسه‌نگاندنى هه‌نگاوه كارگێڕییه‌كانى روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا له گه‌رمیان دا.
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، یه‌كه‌یه‌كى به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه و چاودێریی رۆژنامه‌وانى سه‌ر به رادیۆی ده‌نگه، به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی (NED) ئه‌مریكی، مانگانه راپۆرتێكى ورد و به‌دواداچون له‌باره‌ى بابه‌ت یان پرسێكى په‌یوه‌ندیدار به حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان بڵاوده‌كاته‌وه، به ئامانجی تیشكخستنهسهر ئه‌و بواره و زیادكردنى گرنگیپێدان پێی.
هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا (كۆڤید-19)، یه‌كه‌كه زنجیره‌یه‌ك له راپۆرته مانگانهكانى ته‌رخان كردوه به پرسی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى قه‌یران و كێشه گه‌وره‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان و ئه‌م پهتایهشی به نمونه‌یه‌ك هێناوه‌ته‌وه له شێوازى مامه‌ڵه‌كردنى حكومه‌ت له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كان دا.
له یه‌كه‌م به‌شى ئه‌م زنجیره راپۆرتانه‌دا كه راپۆرتى ژماره شه‌شى یه‌كه‌كه بو له وه‌رزی تازه‌ى دا، باسى له‌و به‌رنامه و پلان و كارانه كرد كه به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا دا گرتویه‌تیه‌به‌ر و له‌و روه‌شه‌وه به‌دواداچونى وردى كرد. له راپۆرتى ئه‌مجاره‌شی كه راپۆرتى ژماره حه‌وته، باس له‌و رێكاره كارگێڕیانه ده‌كات كه حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ناویانه له كاتى روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه و هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ ئه‌م رێكارانه كردوه و خاڵه به‌هێز و لاوازه‌كانیشی خستونهتهڕو.
كلیك لەم فایلەی خواره‌وه بكه بۆ خوێندنه‌وه‌ى راپۆرته‌کە:
بۆ خوێندنه‌وه‌ى راپۆرته‌كانى تر‌ى یه‌كه‌ى چاودێری حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، كلیك بكه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسێ مانگە ئامێرەکان پەکیان کەوتوە؛ کۆمپانیایەک کێشە بۆ سەنتەری گورچیلەی کەلار دروستدەکات
-
-
راپۆرتبەناز ئەحمەد بە "گوڵەمێخەک" جەنگ لەگەڵ مەحاڵدا ده‌كات
-
-
هەواڵ3 رۆژە ناحییەی کۆکس بێ کارەبایە
-
-
هەواڵبڕیارێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پڕكردنه‌وه‌ى پۆستى قایمقامی كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلەگەرمیان سزای لە سێدارەدان بۆ باوکێک دەرچو کە کچەکەی خۆی کوشتوە
-
زۆرترین بینراوەکان