رادیۆی ده‌نگ
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، چواره‌م راپۆرتى وه‌رزی نوێی چالاكیه‌كانى بڵاوكرده‌وه كه تایبه‌ته به: (مامەڵەکردن لەگەڵ سکاڵای هاوڵاتیان لە دەزگا حکومیەکانی گەرمیان).
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، یه‌كه‌یه‌كى به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه و چاودێریی رۆژنامه‌وانى سه‌ر به رادیۆی ده‌نگه، به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی (NED) ئه‌مریكی، مانگانه راپۆرتێكى ورد و به‌دواداچون له‌باره‌ى بابه‌ت یان پرسێكى په‌یوه‌ندیدار به حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان بڵاوده‌كاته‌وه، به ئامانجی تیشكخستنهسهر ئه‌و بواره و زیادكردنى گرنگیپێدان پێی.
له راپۆرتی چواره‌مى دا، به‌دواداچونى كردوه بۆ ئه‌وه‌ى كه پرسی سكاڵا له ده‌زگا حكومیه‌كانى گه‌رمیان چۆن مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و ئالیه‌ت و رێوشوێنه‌كان چین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چوار به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى به نمونه وه‌رگرتوه كه بریتین له: (چاودێریی و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى، په‌روه‌رده، ته‌ندروستى و شاره‌وانى).
له راپۆرته‌كه‌دا و له‌دوتوێی 25 لاپه‌ڕه‌دا، رای هاوڵاتیان و حكومه‌ت و به‌رپرسه‌كانى له‌سه‌ر ئه‌و پرسه وه‌رگرتوه و به‌دواداچونى كردوه بۆ ئه‌و پرسیاره‌ى كه تاچه‌ند پرۆسه‌ى سكاڵا و وه‌رگرتنى سكاڵاى هاوڵاتیان به‌هه‌ند وه‌رگیراوه؟
کلیک لەم فایلەی لایخوارەوە بكه بۆ خوێندنه‌وه‌ى چواره‌م راپۆرتی یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان له‌باره‌ى حكومه‌تى "مامەڵەکردن لەگەڵ سکاڵای هاوڵاتیان لە دەزگا حکومیەکانی گەرمیان".
بۆ خوێندنه‌وه‌ى 3 راپۆرته‌كه‌ى دیكه‌ى یه‌كه‌ى چاودێریی و كه تایبه‌ت بون به "كه‌رتى گه‌شتوگوزار" و "كێشه‌ى بیناى حكومی له‌گه‌رمیان" و "حكومه‌تى بنكه فراوان له گه‌رمیان، ئاسته‌نگ و ده‌ستێوه‌ردانه‌كان"، هه‌روه‌ها بینینی كۆی راپۆرته‌كانى پێشوتریشی یه‌كه‌كه، كلیك بكه‌ن.
- دوایین بابەتەکان
-
یەکەی چاودێریحكومهت رێگا دروستهكهى هه‌ڵبژارد... یه‌كه‌ى چاودێری پێشوازی له هه‌نگاوێك ده‌كات
-
-
هەواڵهێشتا بازگەی باوە مەحمود بەتەواویی بەڕوی بارەكانی عەلوەی كەلاردا نەكراوەتەوە
-
-
هەواڵپێشنیاز کراوە کۆمپانیای بیانی بۆ دیزاینی کۆڕنیشەکەی کەلار بهێنرێت
-
-
هەواڵهاوین بەڕێوەیە و وێستگەی کارەباکەی کۆکس هەر نەگۆڕاوە
-
-
پرۆژەحکومەت و فەرمانبەرانی رزگاریی لەسەر دابەشکردنی زەوی گفتوگۆ دەکەن
-
زۆرترین بینراوەکان