رادیۆی ده‌نگ
یه‌كه‌مین راپۆرتى وه‌رزی نوێی چالاكیه‌كانى یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان بڵاوكرایه‌وه كه تایبه‌ته به كه‌رتى گه‌شتوگوزار له سنورى گه‌رمیان و كه‌موكورتیه‌كانى ئه‌و كه‌رته خراوه‌ته‌ڕو.
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، یه‌كه‌یه‌كى به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه و چاودێریی سه‌ر به رادیۆی ده‌نگه، له دو ساڵی رابردودا به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی (NED) ئه‌مریكی، كارى هه‌ڵسه‌نگاندنى دۆخى په‌روه‌رده و ته‌ندروستى له سنوره‌كه‌دا ئه‌نجام دا و له‌مچوارچێوه‌یه‌شدا (44) راپۆرتى بنكۆڵكاریی و به‌دواداچونى وردی به‌رهه‌مهێنا.
له پرۆژه‌ى نوێی یهكهكهدا، مانگانه هه‌رجاره و راپۆرتێك له‌باره‌ى كه‌رتێكى گشتیه‌وه ئه‌نجام ده‌دات و كاریگه‌رییه‌كانى به‌سه‌ر هاوڵاتیان و په‌ره‌دان به ناوچه‌كه یان به‌پێچه‌وانه‌وه، ده‌خاته‌ڕو.
له‌م روه‌شه‌وه یه‌كه‌م راپۆرتى یه‌كه‌كه بۆ وه‌رزی نوێی كاركردنى، تایبه‌ته به كه‌رتى گه‌شتوگوزار و به‌ناونیشانى: "گەشتوگوزار لە گەرمیان، کەموکورتیی و ئاستەنگەکان" راپۆرته‌كه بڵاوكرایه‌وه.
له‌م راپۆرته‌دا و له دوتوێی 30 لاپه‌ڕه‌دا به وردیی به‌دواداچون كراوه بۆ كێشه‌كانى كه‌رتى گه‌شتوگوزار له‌گه‌رمیان و هۆكاره‌كانى لاوازیی ئه‌م ئه‌م كه‌رته و هه‌وڵه‌كانى حكومه‌ت بۆ بره‌ودان پێی، هه‌روه‌ك باس له‌و ئاسته‌نگ و رێگرییانه‌ش كراوه كه له‌م روه‌وه بونیان هه‌یه.
کلیک لەم فایلەی لایخوارەوە بکە بۆ خوێندنه‌وه‌ى راپۆرته‌كه‌ى یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان له‌باره‌ى كه‌رتى گه‌شتوگوزار له گه‌رمیان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشوێنی مەیفرۆشانی کەلار دەگوازرێتەوە
-
-
هەواڵهێشتا وەزارەتی کشتوکاڵ رەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی زۆنی دوەمی زەوی فەرمانبەرانی کەلار نەداوە
-
-
هەواڵهاوڵاتییەکی رزگاریی: باخچەی ئێمە روخێنراوە کەچی باخچەی ماڵی بەرپرسەکان نەڕوخێنراون
-
-
راپۆرتنهێنییەکانی ژێر روباری سیروان؛ بۆچی تەرمی خنکاوەکان بە ئاسانی نادۆزرێنەوە؟
-
-
هەواڵلیترێک بەنزین لە کەلار ٤۰۰ دینار گرانترە لە دەربەندیخان
-
زۆرترین بینراوەکان