رادیۆی ده‌نگ
ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوبه‌رى حكومى و ئه‌ندازیار و ئه‌كادیمی و رۆژنامه‌نوس و چالاكوان، گفتوگۆیه‌كیان له‌باره‌ى پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنانى ته‌نیشت روباری سیروان له كه‌لار ئه‌نجام دا.
حكومه‌تى هه‌رێم له رێگه‌ى وه‌به‌رهێنانه‌وه، پرۆژه‌یه‌ك له ته‌نیشت روباری سیروان له كه‌لار ده‌ستپێكردوه كه كه‌نارى روبارهكهیان دابه‌ش كردوه‌ته سه‌ر چه‌ند زۆنێك و پرۆژه‌ی تێكه‌ڵی (میكس) گه‌شتیاریی و نیشته‌جێكردن و بازرگانى تیایدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆ له‌باره‌ى ئه‌و پرۆژه‌یه و ورده‌كارییه‌كانى، هه‌روه‌ها خستنه‌ڕوى ئه‌و تێبینی و سه‌رنج و پرسیارانه‌ى له‌مڕوه‌وه بونیان هه‌یه، یه‌كه‌ى چاودێری حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیانى سه‌ر به رادیۆی ده‌نگ به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی NED ئه‌مریكی، گفتوگۆیه‌كى كراوه‌ى ئه‌نجام دا.
له گفتوگۆكه‌دا هه‌ریه‌كه له: به‌ڕێوبه‌رى گشتى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان، به‌ڕێوبه‌رى گشتى گه‌شتوگوزاری گه‌رمیان، به‌ڕێوبه‌رى نه‌خشه‌دانانى ئاوه‌دانى گه‌رمیان و سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك: ئه‌ندازیار، ئه‌كادیمی، چالاكوان و رۆژنامه‌نوس ئاماده بون.
به‌شدارانى گفتوگۆكه ئه‌و سه‌رنج و تێبینییانه‌ى خۆیانیان خسته‌ڕو كه له‌باره‌ى پرۆژه‌كه‌وه له‌لایان گه‌ڵاڵه بو بو، له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌ڕێوبه‌رانى حكومى وه‌ڵامى پرسیار و تێبینییه‌كانیان دایه‌وه.
مانگى رابردوش یه‌كه‌ى چاودێری حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، راپۆرتێكى له‌باره‌ى هه‌مان پرۆژه‌وه بڵاو كرده‌وه (
كلیك بكه بۆ خوێندنه‌وه‌ى راپۆرته‌كه)، كه تیایدا به وردی له‌سه‌ر پرۆژه‌كه وه‌ستابو.
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، یه‌كه‌یه‌كى به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه و چاودێریی رۆژنامه‌وانى سه‌ر به رادیۆی ده‌نگه، به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی (NED) ئه‌مریكی، مانگانه راپۆرتێكى ورد و به‌دواداچون له‌باره‌ى بابه‌ت یان پرسێكى په‌یوه‌ندیدار به حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان بڵاوده‌كاته‌وه، به ئامانجی تیشكخستنهسهر ئه‌و بواره و زیادكردنى گرنگیپێدان پێی، جگه له‌وه‌ش چالاكى دیكه‌ى وه‌كو: كۆنفرانس، كۆبونه‌وه و گفتوگۆى كراوه و به‌دواداچونى مه‌یدانى له‌باره‌ى پرسه پهيوهندیدارهكان به حكومه‌ته‌وه له سنوره‌كه، ئه‌نجام ده‌دات.