* ناساندن:
رادیۆی ده‌نگ، یه‌كه‌مین رادیۆی كۆمه‌ڵگه‌یی ئه‌هلیه له گه‌رمیان.
له ساڵی 2010ه‌وه دامه‌زراوه‌و له به‌روارى 6ى شوباتى ئه‌و ساڵه‌وه، ده‌ستى كردوه به‌په‌خشی خۆی له سنورى قه‌زاى كه‌لار و ده‌وروبه‌رى.
ئه‌م رادیۆیه، له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نوسان (جه‌زا محه‌مه‌د) و (ئازاد عوسمان) و (محەمەد رەحیم)ـه‌وه به‌هاوكاری ژماره‌یه‌ك گه‌نجى رۆژنامه‌نوس و چالاكوانى خۆبه‌خش دامه‌زراوه، ئامانجیشی بریتیی بوه له په‌ره‌پێدانى دیموكراسیی و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى هۆشیاریی هاوڵاتیانى سنورى گه‌رمیان له‌رێگه‌ى ئه‌و به‌رنامه‌و هه‌واڵ و بابه‌تانه‌ى كه به‌دواداچونیان بۆ ده‌كات.
رادیۆكه، به نوسراوى ژماره (265) له به‌روارى (2/2/2010) و به‌رێگه‌پێدانى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن بۆ شه‌پۆلی رادیۆكه به نوسراوى ژماره (368) له به‌روارى (2/2/2010) مۆڵه‌تى كاركردنى وه‌رگرتوه.
له‌ئێستادا رۆژانه 24 كاتژمێر له سنورى گه‌رمیان، له‌سه‌ر شه‌پۆلی 99.9 FM په‌خشی به‌رنامه‌كانى ده‌كات.
رادیۆكه، رادیۆیه‌كى كۆمه‌ڵگه‌ییه، واتا بۆ كۆمه‌ڵگه‌و ناوچه‌ى گه‌رمیان به‌تایبه‌تى په‌خش ده‌كات، له‌بواره جیاوازه‌كانى وه‌كو: سیاسیی، كۆمه‌ڵایه‌تیی، ئابورى، رۆژشنبیریی، كه‌رتى خزمه‌تگوزاریی و حكومیی و وه‌رزشیی و ... هتد، به‌دواداچون ده‌كات. هاوكات به‌دواداچونیش بۆ پرسه نیشتمانیی و كێشه سه‌رانسه‌ریه‌كان ده‌كات و ره‌هه‌نده نیشتمانیی و مرۆڤانه‌ییه‌كانى به‌هه‌ند وه‌رگرتوه.
* ئەنجومەنی دامه‌زراندن:
- جەزا محەمەد سەمین.
- ئازاد عوسمان محەمەد.
- محەمەد رەحیم کەریم.
- بریا ساڵه‌ح
- محه‌مه‌د حسێن
* دارایی رادیۆی ده‌نگ:
ئه‌م رادیۆیه، رادیۆیه‌كى قازانج نه‌ویسته، بۆ به‌ڕێوه‌بردنیشی پشت به داهاتى ریكلامی بازرگانیی و پرۆژه‌و هاوكاریی رێكخراوه ناحكومیی و نا حزبیه‌كانى ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌و هه‌روه‌ها پیتاكى هاوڵاتیان ده‌به‌ستێت، به‌و مه‌رجه‌ى كاریگه‌ریی نه‌كاته سه‌ر رێڕه‌ویی ئیشكردنى رادیۆكه.
ئه‌و داهاتانه‌ى كه به‌ده‌ست دێن، به‌شێكى بۆ كارمه‌ندانى رادیۆكه وه‌كو كرێی ئیشكردن خه‌رج ده‌كرێت و به‌شێكى تریش بۆ په‌ره‌پێدانى رادیۆكه ته‌رخان ده‌كرێت.
رادیۆی ده‌نگ، به هیچ شێوه‌یه‌ك، كۆمه‌كى دارایی و لۆجستى، له حزب و رێكخراوه حزبیه‌كان و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراقیی وه‌رناگرێت.
* ستافی رادیۆی ده‌نگ:
ئه‌وانه‌ى كار له رادیۆی ده‌نگ ده‌كه‌ن، رۆژنامه‌نوس و چالاكوانى خه‌ڵكى گه‌رمیانن، به‌شێكیان رادیۆی ده‌نگ خۆی له روى كاری پیشه‌یییه‌وه پێی گه‌یاندون له‌رێگه‌ى ئه‌و خول و كۆرسانه‌ى كه كردویه‌تییه‌وه.
ئه‌م كارمه‌ندانه، به‌رنامه‌و پرۆگرامه‌كانى رادیۆ ئاماده‌و پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و به‌شدارییش له چالاكییه‌كانى دیكه‌ى رادیۆ دا ده‌كه‌ن.
ئه‌م ستافه به‌شێكى به خۆبه‌خشیی و به‌شێكى تریشیان به موچه‌و به‌شێكى دیكه‌شیان به پاداشت كار ده‌كه‌ن.
هه‌مو كارمه‌ندێكیش، په‌یوه‌سته به په‌یماننامه‌ى شه‌ره‌فی كاركردن له رادیۆی ده‌نگه‌وه.
* په‌یماننامه‌ى شه‌ره‌فی كاركردنى رادیۆی ده‌نگ:
به‌پشت به‌ستن به په‌یماننامه‌ى"میپاق" شه‌ره‌فی رۆژنامه‌نوسانى نێوده‌وڵه‌تی، رادیۆی ده‌نگ وه‌كو پرنسیپ و بنه‌ما، په‌یماننامه‌یه‌كى بۆخۆی داڕێژاره‌وه، كه ئه‌مه‌ى خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
په‌یماننامه‌ى شه‌ره‌فی كاركردنى رۆژنامه‌نوسی (رادیۆی ده‌نگ)
له‌ژێر رۆشنایی په‌یماننامه‌ى شه‌ره‌فی كاركردنى رۆژنامه‌نوسی جیهانى، (رادیۆی ده‌نگ) ئه‌م په‌یماننامه (8) خاڵییه‌ى په‌سه‌ند كردوه‌و پێویسته كارمه‌نده‌كانى پێوه‌ى پابه‌ند بن.
1. ئه‌ركی سه‌ره‌كییمان، داكۆكی كردنه له (ئازادیی)، چه‌مكی ئازادیی وه‌ك له (جاڕنامه‌ى جیهانى مافه‌كانى مرۆڤ) دا هاتوه، هیچ كارێكى رۆژنامه‌نوسی له رادیۆدا ناكرێت پێچه‌وانه‌ى ئه‌م پرنسیپه.
2. رێزگرتن له وه‌رگران به پێشكه‌شكردنى هه‌واڵ و زانیاریی راست، دروستنه‌كردن و بڵاونه‌كردنه‌وه‌ى هیچ هه‌واڵێكى ناڕاست و بێ بنه‌ما.
3. به‌كارنه‌هێنانى سه‌كۆی رادیۆ بۆ هێرشكردن و سوكایه‌تییكردن به هه‌ر: ئاین، بیروڕایه‌كى سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، نه‌ته‌وه، مه‌زهه‌ب، ره‌گه‌ز و گروپێك، به‌پێچه‌وانه‌وه كاركردن بۆ قوڵكردنه‌وه‌ى گیانى گفتوگۆ و یه‌كتر قبوڵ كردن.
4. ده‌رفه‌تدان به را و رای پێچه‌وانه، به‌ركارنه‌هێنانى مینبه‌ری رادیۆ بۆ: هێرشی تاكه‌كه‌سیی، جنێودان، ناوزڕاندن و سوكایه‌تی.
5. به‌كارهێنانى شێوازی رێپێدراو "مشروع" بۆ گه‌یشتن به هه‌واڵ و زانیاریی، دوركه‌وتنه‌وه له هه‌ڵبه‌ستن و ساخته، دڵنیابون له دروستى به‌ڵگه‌و زانیارییه‌كان.
6. له‌كاتى هه‌ڵه‌كردن، هه‌ڵه‌كه به‌زویی چاك ده‌كرێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر پێویستی كرد پۆزش ده‌هێنرێته‌وه.
7. پاراستنى سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵه‌كان و نه‌دركاندنى ناوى سه‌رچاوه‌كان له هه‌ر بارێك دا بێت.
8. وه‌رنه‌گرتنى پاداشت و دیاریی و پاره له‌به‌رامبه‌ر بڵاوكردنه‌وه یان شاردنه‌وه‌ى هه‌واڵ و زانیاریی.
* پرۆژه‌كانى رادیۆی ده‌نگ:
رادیۆی ده‌نگ له ماوه‌ى ته‌مه‌نیدا، چه‌ندین پرۆژه‌ى هاوبه‌ش و ته‌نیای له بواره جیاوازه‌كان ئه‌نجامداوه، هه‌ندێك به‌هاوكاری رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نی و هه‌ندێكى تریشی به هاوكاری ده‌زگاو كه‌ناڵه‌كانى دیكه.
ئه‌و رێكخراوانه‌ى كه رادیۆی ده‌نگ كارى له‌گه‌ڵدا كردون، بریتیین له:
- كۆمه‌ڵه‌ى لاوانى زه‌نور.
- رێكخراوى وادی ئه‌ڵمانی.
- رێكخراوى خه‌ڵك بۆ گه‌شه‌پێدان.
- رێكخراوى ئاسوده.
- رێكخراوى كۆمه‌ڵگه‌ى كراوه OSI.
- سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی NED.
- وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا/ باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق
- رێکخراوی AFD و CFI
هه‌روه‌ها به‌شداریی له چه‌ندین هه‌ڵمه‌تى جیاجیاى هۆشیاریی فه‌رمانگه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى سنوره‌كه كردوه.
* ماڵپه‌ڕی رادیۆی ده‌نگ:
ماڵپه‌ڕی رادیۆی ده‌نگ، خزمه‌تگوزاریی ئۆنلاینی رادیۆكه‌یه، پێشتر ده‌روازه‌ى هه‌واڵی ئه‌لیكترۆنى رادیۆكه بو، به‌ڵام دواتر ئه‌م بواره سایتی (
ده‌نگ نێت) جێی گرته‌وه و ئێستا ئه‌م سایته‌ى رادیۆی ده‌نگ، تایبه‌ته به خستنه‌ڕوى به‌رنامه و بڕگه پێشكه‌شكراوه‌كانى رادیۆكه، له‌گه‌ڵ چالاكى و پرۆژه‌كانى و ئه‌و راپۆرتانه‌ى كه یه‌كه‌كانى ئاماده‌یان ده‌كات و بڵاویده‌كاته‌وه.
ئه‌م ماڵپه‌ڕه، به هاوكاریی دارایی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسیی NED دروستكراوه.
له‌روى پیشه‌ییه‌وه، كاركردن له ماڵپه‌ڕه‌كه، به‌هه‌مان شێوه‌ى كاركردنه له رادیۆكه و ئه‌میش پابه‌نده به په‌یمانی شه‌ره‌فی رۆژنامه‌نوسی رادیۆی ده‌نگ.
* چالاكی دیكه:
جگه له ئه‌نجامدانى چه‌ندین به‌رنامه‌و پرۆژه‌ى هاوبه‌شى رادیۆیی و راگه‌یاندن، رادیۆی ده‌نگ چه‌ندین پرۆژه‌ى دیكه‌ى له بواره جیاوازه‌كان ئه‌نجام داوه له ده‌ره‌وه‌ى كاری میدیایی، له‌وانه:
- سه‌كۆی
نه‌وژین، كه تایبه‌تمه‌نده به پرسه‌كانى ژنان و پێشتر رۆژنامه‌یه‌كى مانگانه بو و ئێستا سه‌كۆیه‌كى ئه‌لیكترۆنى رۆژانه‌یه.
- سایتی
ده‌نگ نێت، كه ده‌روازه‌ى هه‌واڵیی و به‌دواداچونى ئۆنلاینی رادیۆكه‌یه.
- یه‌كه‌ى
چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، كه یه‌كه‌یه‌كى به‌دواداچون و چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیانه و مانگانه راپۆرتى چاودێریی به‌رهه‌مده‌هێنێت و چالاكی دیكه ئه‌نجام ده‌دات.
- یه‌كه‌ى
رۆژنامه‌وانیی مافه‌كانى مرۆڤ، یه‌كه‌یه‌كى تایبه‌ته به به‌رهه‌مهێنانى بابه‌تى رۆژنامه‌وانى په‌یوه‌ست به مافی مرۆڤ و ئه‌نجامدانى راپۆرتى قوڵ و بنكۆڵكارییش له‌باره‌ى پرسه‌كانى په‌یوه‌ست به مرۆڤ و مافه‌كانیه‌وه.
- یه‌كه‌ى
وزه، یه‌كه‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى تایبه‌ته به به‌رهه‌مهێنانى راپۆرت و بابه‌تى رۆژنامه‌وانى له‌باره‌ى وزه‌وه.
- یه‌كه‌ى
هه‌ڵبژاردن، یه‌كه‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى تایبه‌ته به به‌رهه‌مهێنانى راپۆرت و ئه‌نجامدانى چالاكی جیاواز له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه.
- كردنه‌وه‌ى خول و كۆرسی راهێنانى رۆژنامه‌نوسی، كه تائێستا نزیكه‌ى 20 خولی كردوه‌ته‌وه چ بۆ كادیره‌كانى ده‌زگاكه و چ بۆ گشت.
- ئه‌نجامدانى هه‌ڵمه‌تى هۆشیاریی ژینگه‌یی.
- ئه‌نجامدانى هه‌ڵمه‌تى كۆكردنه‌وه‌ى جلوبه‌رگ بۆ ئاواره‌كانى رۆژئاوا.
- ئه‌نجامدانى چه‌ندین كۆڕ و سیمینار.
- له‌گه‌ڵ چه‌ندین پرۆژه‌ى تر.