رادیۆی ده‌نگ
رادیۆی ده‌نگ و رۆژنامه‌ى نه‌وژین، خولێكى راهێنانى رۆژنامه‌وانییان كرده‌وه بۆ ژماره‌یه‌ك له كچانى سنورى كه‌لار.
خوله‌كه به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی NED ئه‌مریكی و هاوكاری مناڵپارێزی كوردستان/ سه‌نته‌رى چالاكی گه‌نجانى كه‌لار به‌ڕێوه‌چو، كه تایبه‌ت بو به شێوازی ئاماده‌كردن و نوسینی راپۆرتی رۆژنامه‌وانیی.
له خوله‌كه‌دا، هه‌ریه‌كه له رۆژنامه‌نوسان (دانا ئه‌سعه‌د، دڵشاد ئه‌نوه‌ر و جه‌زا محه‌مه‌د)، بنه‌ما پیشه‌ییه‌كانى نوسینی راپۆرتى رۆژنامه‌وانییان بۆ به‌شداران رونكرده‌وه كه ژماره‌یان نزیكه‌ى 60 كه‌س ده‌بون، هه‌روه‌ك ئه‌و زانیارییه پێویستیانه‌یان رونكرده‌وه كه‌ده‌بێت رۆژنامه‌نوس له ئاماده‌كردنى راپۆرتى رۆژنامه‌وانیی دا ئاگاداریان بێت.
ئه‌م به‌شدارانه پاش بینینی خولی راهێنانى تیرۆریی، راهێنانى پراكتیكییان پێده‌كرێت و دواتر له‌رێگه‌ى رۆژنامه‌ى (نه‌وژین)ه‌وه كارى ئاماده‌كردنى راپۆرتى رۆژنامه‌وانیی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.




- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان