رادیۆی دەنگ
بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان دانانی ئامێرێک بۆ ئاگادارکردنەوە لە تیشکە ئاوێنییەکان رادەگەیەنێت، دەشڵێت: سودێکی زۆری دەبێت بۆ ناوچەکەمان.
د. دورەید سەلیم، بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئامێری 'راتمیتەر' یان (Multi-Function Digital Ratemeter) هەڵدەستێت بە پێوانەی تیشکی ئاوێنی لە ناوچەکەدا، لە کاتی بونی گرتە یاخود هەر دزەیەکی ئاوێنی و بڵاوبونەوەی تیشکی ئاوێنی، ئاگادارمان دەکاتەوە.
وتیشی: بڵاوبونەوەی تیشکی ئەتۆمی کاریگەریی زۆر و بەرچاوی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە، بەتایبەتی هۆکار دەبێت بۆ دروستبونی شێرپەنجه.
دەشڵێت: بونی ئەم ئامێرە زۆر گرنگە بۆ دیارییکردنی ئەو تیشکە مەترسییدارە لەکاتی بڵاوبونەوەیدا، بەشێوەیەک لەپاڵ چاودێرییکردنی کوالێتی هەوا، ئێمە دەتوانین ئیتر چاودێریی ئاستی تیشکی ئاوێنی بکەین، بەتایبەتی کە ئامێرەکە داتای تەواومان دەداتێ بە درێژایی رۆژ.
گرنگی دانانی ئامێرەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ناوچەکە هاوسنورە بە ئێرانەوە کە ئەو وڵاتە خاوەنی ژمارەیەک وێستگەی ئەتۆمییە و لەکاتی روبەڕوبونەوەی هەر هێرش و دزەکردنێکی تیشکیی، ناوچەکە روبەڕوی مەترسی پیسبون بە تیشکی ئەتۆمیی دەبێتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبڕیاردەری پڕۆژەی گەشانەوە بۆ قەرزی بچوک: بەمنزیكانە لینكی خۆتۆماركردن لە گەرمیان بڵاودەكرێتەوە
-
-
هەواڵکێشەی نەبونی فەرمانبەری یاسایی لە شارەوانی رزگاریی چارەسەرکرا
-
-
هەواڵکەسێک بەتۆمەتی تەقەکردن لە ماڵی 'نەقیب هاوڕێ' دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵکارەبا لەگەرمیان ٤٠ مێگاوات کەمیکردوە
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانی گەرمیان بۆ هاوڵاتیان: لە بەرزکردنەوەی نرخی شتومەک ئاگادارمان بکەنەوە
-