رادیۆی دەنگ
کۆلێجەکانی خانەقینی زانکۆی گەرمیان بڕیاری بون بەزانکۆی جێبەجێ نەکراوە، بەپێی زانیارییەکان ململانێکان دەستیانپێکردوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی زانکۆکە.
رۆژی ۲۷ـی ۹ـی ۲۰۲٦ لە بارەگای لیژنەی خوێندنی باڵای پەرلەمانی عێراق، کۆبونەوەیەک لەنێوان لیژنەکە و ژمارەیەک پەرلەمانتار و دو شاندی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق و هەرێم بەڕێوەچو، لەبارەی پرسی داننان بە زانکۆی گەرمیان.
بەگوێرەی کۆنوسی کۆبونەوەکە کە ئەوکات وێنەی دەست رادیۆی دەنگ کەوتوە، رێککەوتن کراوە لەسەر دامەزراندنی زانکۆیەک لە قەزای خانەقین بە ناوی (زانکۆی خانەقین)، بە مەرجێک سەرۆکی زانکۆکە لە خەڵکی دەستنیشانکراوی خانەقین بێت و راستەوخۆ سەر بە حکومەتی ناوەندیی (فیدراڵی) بێت، هاوکات لەبەرامبەردا دانپێدان بۆ زانکۆی گەرمیان بکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، لەئێستادا ٤ هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا کە خەڵکی سنوری خانەقینن، ناویان دەهێنرێت بۆ بون بە سەرۆکی زانکۆکە.
زانیارییەکان هێما بۆ ئەوەشدەکەن بەشێک لەو کەسانە سەردانی هەریەک لە مەڵبەندی خانەقینی یەکێتی نیشتیمانی و هەروەها سەردانی ژمارەیەک بەرپرسی ئەو حیزبەیان کردوە لە ئاستی جیاجیادا بۆ بەدەستهێنانی پاڵپشتی.
بەپێی ئەو رێککەوتنەی لەبەغدا کرا، دەبێت سەرۆکی زانکۆکە مامۆستایەکی خەڵکی قەزاکە بێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان: "پرۆژەکانی وەبەرهێنان تەواوبن ٥ هەزار هەلی کار دروست دەبن"
-
-
هەواڵپۆستە و گەیاندنی گەرمیان: بۆ گەیاندن و چاککردنی ئینتەرنێتی گوندەکان پشت بە سکاڵای هاوڵاتییان دەبەستین
-
-
هەواڵشارەوانی کەلار داوای پێکهێنانی لیژنەیەک دەکات بۆچارەسەری دوکانی "گەنم فرۆشان"
-
-
هەواڵتاکە ئامێرەکەی لەناوبردنی پاشماوەی پزیشکی لەگەرمیان پەکی کەوتوە
-
-
هەواڵلە ماوەی دو ساڵدا رێژەی سەوزایی لە گەرمیان تەنها "نیو لەسەد" زیادیكردوە
-