رادیۆی دەنگ
له نێو گونده‌كانى گه‌رمیان هێڵى ئینتەرنێت وه‌كپێویست نییە یاخود ئه‌وه‌شى كه هه‌یه کێشەی خاویی و لاوازییان هەیە، پۆسته و گه‌یاندنى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: پشت به سكاڵا و داواكاریی هاوڵاتیان ده‌به‌ستین له هه‌ر گرفتێكدا.
شه‌ماڵ عومه‌ر، به‌ڕێوبه‌رى بەڕێوبەرایەتی پۆسته و گه‌یاندنى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: هه‌مو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى هێڵى ئینته‌رنێتیان هه‌یه له گه‌رمیان، مۆڵه‌تیان له‌لاى ئێمه‌یه و ساڵانه نوێى ئه‌كه‌نه‌وه.
ده‌شڵێت: وه‌ك به‌ڕێوبه‌رایه‌تى به‌به‌رده‌وامى لیژنه‌كانمان چاودێریان ده‌كه‌ن له بونى هه‌ر كه‌موكورتییهک، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا له بونى هه گرفتێكیش پشت به سكاڵای هاوڵاتیان ده‌به‌ستین، هه‌ر سكاڵایه‌ك بێته لاى ئێمه، راسته‌وخۆ به‌دواداچونى بۆ ده‌كه‌ین.
له‌باره‌ى کێشەی هیڵى ئینته‌رنێت له گونده‌كاندا کە گرفتی نەگەیشتن یان لاوازییان هەیە، به‌ڕێوبه‌رى پۆسته و گه‌یاندنى گه‌رمیان جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه: هه‌مو كۆمپانیاكان ده‌توانن هێڵى ئینته‌رنێت بگه‌یه‌نن به گونده‌كان، به‌ڵام هه‌ندێك گوند ژمارەی دانیشتوی كەمە یان دوره‌ده‌ستە.
لەبارەی لاوازیی هێڵەکانیشەوە، رونیکردەوە: "ئێمە پشت به داواكاریی دانیشتوانى گونده‌كان ده‌به‌ستین، هه‌ر داواكارییه‌ك بێتەلامان كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەوانی کەلار داوای پێکهێنانی لیژنەیەک دەکات بۆچارەسەری دوکانی "گەنم فرۆشان"
-
-
هەواڵتاکە ئامێرەکەی لەناوبردنی پاشماوەی پزیشکی لەگەرمیان پەکی کەوتوە
-
-
هەواڵلە ماوەی دو ساڵدا رێژەی سەوزایی لە گەرمیان تەنها "نیو لەسەد" زیادیكردوە
-
-
هەواڵکامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەڕێگەی کەلار- دەربەندیخان بەشێوەی ئەزمونی کەوتوەتەکار
-
-
هەواڵلەسەر کەیسەکەی خاڵەبەگ ١٠ کەس سزا دران
-