لەبارەی دابەزینی ڤۆڵتییەی کارەبای پرۆژەی 'لانەسیتی' کارەبای گەرمیان رونکردنەوە دەدات
هەواڵ
04:10PM - 2026-10-09 , بینین : 109


رادیۆی دەنگ

ڤۆڵتییەی کارەبای یەکەکانی پرۆژەی 'لانەسیتی' لە قەزای کەلار دابەزیوە، بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیانیش جەخت لەبابەتەکە دەکاتەوە دەڵێت: تیمەکانمان هەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکە دەدەن.

ئازاد ئەحمەد، چالاکوان و دانیشتوی پرۆژەی 'لانەسیتی' لە قەزای کەلار رایگەیاند: ڤۆڵتییەی کارەبای ماڵەکانی پرۆژەکە دابەیوە بۆ ۱۰۰.

وتیشی: جیهازی کارەبایی و کۆندێکتەر لەماڵەکانمان نەماو هەموی سوتا، هاوکات تەلەفۆنیش بۆ فەرمانگەی کارەبا دەکەین و وەڵامیان نییە.

لەبەرامبەردا، ئالان ئەرکان، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان جەختی لەبابەتەکە کردەوە و بۆ رادیۆی دەنگ وتی: گرفتێک هەیەو ڤۆڵتییەی کارەبا لە پرۆژەکە دابەزیوە.

وتیشی: لەئێستادا تیمەکانمان سەرقاڵی دۆزینەوەی گرفتەکەن و هەوڵی چارەسەرکردنی دەدەن.

↑