ئیدارەی گەرمیان: بەنزینی ٧٥٠ دیناری تەنها بۆ هاوڵاتیانە
هەواڵ
11:15AM - 2026-10-08 , بینین : 447


رادیۆی دەنگ 

لەبارەی دابینکردنی بەنزینی ٧٥٠ دیناری بۆ فەرمانگەکانی گەرمیان، ئیدارەی گەرمیان جەخت لەوە دەکاتەوە ئەو بەنزینە تەنها بۆ هاوڵاتیانە.

چۆمان ئەحمەد، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەکرد: فەرمانگەکانی گەرمیان بەپێی گرێبەستێک کە لەگەڵ بەنزینخانەیەکدا هەیانە لە سنورەکە بەنزینیان بۆ دابین دەکرێت.

دەشڵێت: بەنزینی پاڵپشتیکراوی ٧٥٠ دیناری لە ئێستادا تەنها بۆ هاوڵاتیانە کە دەدرێتە بانزینخانەکان ئەمەش لە پێناو بەرژەوەندی گشتی.

باسی لەوەشکرد: ئەکرێ لە داهاتو ئەگەر رێژەی بانزینی پاڵپشتیکراوی ٧٥٠ دیناری زیاتر بکرێت ئەوە دەتوانین بەشی فەرمانگەکانیش دابنرێت و کۆتای بەو گرێبەستە بهێنرێت کە هەیە لەگەڵ بەنزینخانەیەک بۆ فەرمانگەکان.

قسەکانی ئیدارەی گەرمیان لەکاتێکدایە کە پێشتر بەشێک لە ئۆتۆمبێلی فەرمانگەکان لە نۆرەی بەنزینی ۷٥۰ دیناریدا وەستابون بۆ تێکردنی بەنزینەکە.

↑