رادیۆی دەنگ
لەبارەی ئەوەی چەند پرۆژەی نیشتەجێبون لە گەرمیان پابەندی کات نەبوە و لەوادەی خۆیدا تەواو نەکراوە، بەڕێوبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان جەخت دەکاتەوە لەوەی "تاوەکو ئێستا تەنها یەک پرۆژە لە گەرمیان پابەندی کات نەبوە".
بەپێی داتاکانی بهڕێوبهرایهتى گشتى وەبەرهێنانی گەرمیان، ٣٥ پرۆژهى وهبهرهێنان لەبواری نیشتەجێبوندا له ئارادان.
هونەر مەحمود، بەڕێوبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لەنێو ئەو پرۆژە نیشتەجێبونانەی لە گەرمیان دروستکراون، تەنها یەک پرۆژە لە گەرمیان پابەند نەبوە بەکاتی تەواوکردنی.
وتیشی: ئەو پرۆژەیە پرۆژەی 'قەڵای شێروانە'ـیە، لەئێستادا لە بۆردی وەبەرهێنان لە ئیدارەی گەرمیان بڕیارێک دراوە کە تیمێکی هونەری ئەندازیاریی هەمو لایەنەکانی تێدایە سەردانی پرۆژەکە بکات بۆ ئەوەی هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانی کۆمپانیاکە بکەن.
دەشڵێت: بۆ هەرکارێک کاتێکی بۆ دیاریی دەکرێت کە لەماوەی چەندێکدا تەواو دەکرێت و دەبێتە دوا بڕیار، ئەگەر تەواو نەکرا بێگومان مۆڵەتەکەی هەڵدەوەشێنینەوە.
بەپێی وتەی بەڕێوبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان: تەنها پرۆژەی 'قەڵای شێروانە' دواکەوتوە، ئەگینا پرۆژەکانی دیکە بۆ نمونە فەرمانبەران 'سەگرمە' کاتی هەیە و کاتی بۆ درێژ نەکراوەتەوە، بەڵام لەئێستادا لە دەستەی وەبەرهێنان داوای کاتی زیاتریان کردوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵساڵێكە بەشی چاودێریی چڕ لەکەلار کراوەتەوە و هێشتا نەخۆشی وەرنەگرتوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی ساختەکردنی بڕوانامەکانیان ژمارەیەک کارمەندی پۆلیسی گەرمیان دادگایی دەکرێن
-
-
هەواڵلەماوەی ساڵێکدا ٤ کرێکار لە گەرمیان گیانیان لەدەستداوە
-
-
هەواڵسەروی ١٥٠٠ خوێندکار لە هەردو زانکۆکەی گەرمیان وەرگیراون
-
-
هەواڵلەبارەی خراپی شەقامەکانەوە شارەوانی کەلار رونکردنەوە دەدات
-