رادیۆی دەنگ
بەتۆمەتی ئەوەی لەکاتی دامەزراندنیاندا بڕوانامەی ساختەیان بەکارهێناوە بۆ دامەزراندن، ژماریەک کارمەندی پۆلیسی گەرمیان دادگایی دەکرێن.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، ژمارەیەک کارمەندی پۆلیسی گەرمیان کە زیاتر لە ٥۰ کارمەند دەبن، ئەنجومەنی لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوەتەوە و نێردراونەتە دادگای سەربازی ۲ لە سلێمانی و دادگای دەکرێن.
بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی بەرپرس لە پۆلیسی گەرمیان ئەو کارمەندانە بەهۆی ئەوەی ئەو کاتەی دامەزراندنیان کردوە بڕوانەمەیان نەبوە، بۆیە هەر ئەوکات بڕوانامەی ساختەیان هێناوە.
وتیشی: کردارەکە بەجۆرێک بوە کە ئەوکات لە شارەکانی خواروی عێراق بڕوانامەکانیان دەرکردوە بە پارە.
بەپێی وتەی ئەو بەرپرسەی پۆلیسی گەرمیان لە ئێستادا بەپێی ماددەکانی ۲٨۹ و ۲۹٨ لە یاسای سزادانی عێراقی دادگایی دەکرێن.
دەشڵێت: بەشێک لەو کەسانە سزا نادرێن، چونکە پێشتر لە ساڵی ۲۰۱٦ سەرۆکایەتی هەرێم لێخۆشبونی بۆ ئەو کەسانە دەرکردوە کە بڕوانامەی ساختەیان هەبوە و ئاشکرا بوە، بەڵام ئەوەی ئاشکرا نەبوە و لەدوای ئەو ساڵەوە نەڕۆشتوە بەدوایدا پێویستە جارێکی دیکە سەرۆکایەتی هەرێم فەرمانێکی وادەربکات، ئەگەر نا لەروی یاساییەوە سزا دەدرێن.
رادیۆی دەنگ بۆ زانیاریی زیاتر چەند جارێک پەیوەندی بە وتەبێژی پۆلیسی گەرمیانەوە کرد، بەڵام پەیوەندییەکانی بێ وەڵام بو.
جگە لە گەرمیان، لەساڵانی دوای راپەڕینەوە ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە عێراق و هەرێمی کوردستان بە بڕوانامەی ساخەتەوە دامەزراون، هەرچەندە حکومەت بەجۆرێک لە جۆرەکان هەوڵی رێکخستنەوەی داوە، بەڵام تاوەکو ئێستا کێشەی هەندێک فەرمانبەری مەدەنی و سەربازی وەکو خۆی ماوەتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەماوەی ساڵێکدا ٤ کرێکار لە گەرمیان گیانیان لەدەستداوە
-
-
هەواڵسەروی ١٥٠٠ خوێندکار لە هەردو زانکۆکەی گەرمیان وەرگیراون
-
-
هەواڵلەبارەی خراپی شەقامەکانەوە شارەوانی کەلار رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبەرگری شارستانی گەرمیان: دەبێت شوێنکارەکان کەرەستە و ئامێری ئاگرکوژێنەوەیان هەبێت
-
-
هەواڵشارەوانی کفری: زەوی پێویستمان لەبەردەست نییە بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەران
-