رادیۆی دەنگ
لە کاتێکدا سێ مانگ بەسەر وادەی دەستپێکردنی پڕۆژەی "روناکی" لە ئیدارەی گەرمیان تێپەڕدەبێت، هێشتا پڕۆژەکە نەچوەتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەرپرسانی کارەباش رایدەگەیەنن هیچ ئاسۆیەکی رون بۆ دەستپێکردنی نییە.
بڕیاربو لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا، پڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان وەک ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام بەهۆی کەمبونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا و بەرزبونەوەی بەرچاوی خواست لەسەری، جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
لەو بارەیەوە، ئالان ئەرکان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: تائێستا پڕۆژەکە نەچوەتە بواری جێبەجێکردنەوە و گەرمیان تاکە ناوچەی هەرێمی کوردستانە کە پڕۆژەکەی تێدا جێبەجێ نەکراوە.
وتیشی: لەئێستاشدا هیچ پێشهات و وادەیەکی نوێ لە بەردەستدا نییە بۆ ئەوەی بزانین پڕۆژەکە کەی دەستپێدەکات.
پرۆژەی روناکی، بریتییە دابینکردنی کارەبای نیشتمانیی بەشێوەی 24 کاتژمێریی، پرۆژەکە لە سەنتەری پارێزگا و ئیدارەکانی هەرێم جێبەجێکراوە و بڕیاربو لە سەرەتای هاوینی ئەمساڵیشەوە لە ئیدارەی گەرمیان جێبەجێ بکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان: شوێنکارەکان خۆیان نرخی کاڵاکانیان دیاریی دەکەن
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: ئاوی چەمی سەیدخەلیلمان بەسەر ٢ رێڕەودا دابەشکردوە
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کامێرای یەک خاڵی لەسەر رێگای کەلار- کفری زیاد کراوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-