نرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
هەواڵ
07:58PM - 2026-09-21 , بینین : 152


رادیۆی دەنگ

خاوەن کارگەیەکی کۆنکریت لە گەرمیان، ئاماژە بەوەدەکات بەهۆی گرانبونی پێداویستییەکانەوە، نرخی کۆنکریتی ئامادەکراو بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزبوەتەوە و کاریشیان کەمکردوەتەوە.

كه‌مال خالد، خاوه‌ن كارگه‌ى كۆنكریتى حه‌مرین له‌ گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ دەڵێت: "ئەو زیادبونەی نرخی چیمەنتۆ خەیاڵیە بەجۆرێک تەنێک چیمەنتۆ بە ٥٦ دۆلار بوە و ئێستا ٣٣ دۆلاری رۆشتوەتە سەر و ئاسایی نییە".

لەبارەی هۆکارەکانەوە، ناوبراو جەختی لەوەکردەوە: ئەوەی کە باس دەکرێت کۆمەڵێک هۆکارە ئەوانیش زیادبونی باج لەسەر کارگەکان لەحوکمەتەکەی زەیدیی، لەگەڵ گرانبونی کارەبا و سوتەمەنی.

هێمای بۆ ئەوەشکرد: بە کۆی گشتی لە سنورەکە ١٠ کارگەمان هەیە و هەریەکەو رۆژانە رێژەیەک کۆنکریت دەفرۆشێتەوە، هەیە ١٥٠٠ مەترە هەیە ٢هەزار مەترە هەیە ٥ هەزار مەترە، ئەو نرخەشی کە ئێمە دەیخەینە سەری بۆ هەر مەترێکی چوارگۆشە ٥ دۆلارە، مەترێک کۆنکریت دەدەینە ٥٥ دۆلار.

ئاماژەی بەوەدا کە ئەم دۆخە کاریکردوەتە سەر بازاڕ و کارکردنیان، لەوبارەوە وتی: "لە ئێستادا کاردەکەین، بەڵام بە ساردیی، چونکە بەرزبونەوەی نرخ کاریگەریی زۆری بەجێهێشتوە لەسەرمان".