راهێنانێک لەبارەی چۆنییەتی چاودێرییکردنی حکومەت
پرۆژە
08:18PM - 2026-07-30 , بینین : 6


رادیۆی دەنگ

لەچوارچێوەی راهێنانێکدا، چالاکوانانی گەرمیان لەبارەی چۆنییەتی چاودێرییکردنی حکومەت و پرۆسەی چاودێریی و لێپرسینەوەیەکی سەرکەوتو، راهێنانیان کرد.

چالاکییەکە لەلایەن یەکەی چاودێریی حکومەتی خۆجێی گەرمیان سەر بە رادیۆی دەنگ، لەچوارچێوەی پرۆژەیەکی رادیۆکەدا هات بە پاڵپشتی سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی NED ئەمریکی.

لە راهێنانەکەدا کە ئەمڕۆ پێنجشەمە (٣٠ـی تەموزی ٢٠٢٦) لە هۆڵی سەنتەری چالاکی گەنجانی کەلار بەڕێوەچو، ١٧ چالاکوانی مەدەنی لە کەرت و بوارە جیاوازەکانی کاری مەدەنییدا بەشدارییان کرد.

لە راهێنانەکەدا بەشداران ئاشناکران بە بنەما پیشەییەکانی چاودێرییکردنی حکومەت لەلایەن کۆمەڵی مەدەنییەوە، هاوکات لەبارەیانەوە گفتوگۆی تێروتەسەل کرا.

پاشان لەڕێگەی کاری گروپەوە، بەشداران ژمارەیەک بنەمای پیشەییان گەڵاڵەکرد کە پێویستە لە پرۆسەی چاودێرییکردنی حکومەتدا رەچاو بکرێت.

هەروەک باس لەو بنەما ئەخلاقییانەش کرا کە پێویستە لە پرۆسەکەدا رەچاو بکرێت.

لایەنێکی دیکەی کار و گفتوگۆکانی راهێنانەکە، تایبەت بو بەو ئالەنگاریی و رێگرییانەی کە دێنە بەردەم چالاکوانان لە پرۆسەی چاودێریی حکومەتدا، لەوبارەشەوە بیروڕا بۆ چۆنییەتی تێپەڕاندیان ئاڵوگۆڕکرا.