دوای ئەوەی کۆمپانیای ئایندەی بامۆک سێ خانو لەنێو شوێنی یەکەی چارەسەری ئاوی قورسی پرۆژەی بان سیتی لە کەلار دروستکرد و فرۆشتی بەهاوڵاتیان، وەبەرهێنانی گەرمیان دەڵێت: بە فەرمانی ئێمە تێکدراون و قەرەبوی کڕیارەکانیش کراوەتەوە.
هونەر مەحمود، بەڕێوبەری گشتی وەبەرهێانی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لە سایت پلانی پرۆژەی بان سیتی ،سێ خانو هەبو کە بەر شوێنی چارەسەری ئاوی قورس کەوتبو، بەڵام فرۆشتبویان بە کڕیارەکانیان.
وتیشی: پێمان لابردن و دواتر قەرەبوی کڕیارەکانیان کردەوە.
پرۆژەی بان سیتی، یەکێکە لە پرۆژە تەواوکراوەکانی نیشتەجێبون لە کەلار، بەڵام ئاوەڕۆکەی نە پەیوەست کراوە بە ئاوەڕۆی سەرەکی کەلار و نە یەکەی چارەسەریشی بۆ دروستکراوە، هەربۆیە ئاوەڕۆکەی لە نزیک پرۆژەکەدا لە چاڵی گەورەدا کۆکراوەتەوە.
بڕیاربو لە فراوانکردنی پرۆژەکەدا یەکەی چارەسەری ئاوەڕۆ دروستبکرێت، بەڵام پرۆژەکە فراوانکرا و تائێستاش یەکەکە دروستنەکراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
-
هەواڵدەستدەکرێت بە فراوانکردنی رێڕەوی روباری سیروان
-
-
وتارکەموکوڕییە ئاسایشییەکانی قەزای رزگاریی؛ هەڵکشانی تاوان و مەترسییەکانی تاکە بنکەیەکی پۆلیس
-