رادیۆی ده‌نگ
له‌میانه‌ى گفتوگۆیه‌كى كراوه‌دا، ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رى گشتى كاره‌بای گه‌رمیان، تاوتوێی دۆخی كاره‌بای سنوره‌كه‌یان كرد.
گفتوگۆكه ئه‌مڕۆ له هۆڵی سه‌نته‌رى گه‌نجانى كه‌لار، له‌لایه‌ن یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیانى سه‌ر به رادیۆی ده‌نگه‌وه ئه‌نجامدرا، له‌چوارچێوه‌ى پرۆژه‌یه‌كى رادیۆكه‌دا به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی NED.
له سه‌ره‌تاى گفتوگۆكه‌دا، ئه‌ندازیار- حازم كه‌ریم، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كاره‌بای گه‌رمیان، تیشكیخسته سه‌ر دۆخی كاره‌بای سنوره‌كه. ئاماژه‌ى به‌وه‌دا تا ئه‌مساڵ (73) هه‌زار به‌شداربوى كاره‌با له سنوره‌كه‌دا هه‌یه.
دواتر به وردیی تیشكیخسته سه‌ر پرۆژه‌ى روناكی بۆ دابینكردنى كاره‌بای 24 كاتژمێریی. ئاماژه‌ى به‌وه‌دا له‌ئێستادا پرۆسه‌كه له كه‌لار ته‌واو بوه و ئاماده‌یه بۆ كارپێكردن، له قه‌زا و ناحیه‌كانی دیكه‌ش كار له پرۆژه‌كه‌دا ده‌كرێت به‌پێی ئه‌و پلانه‌ى دانراوه.
وتیشی: به‌گوێره‌ى بڕیاری حكومه‌ت، بڕیاره پرۆژه‌كه له سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوه‌وه بكه‌وێته‌كار و سه‌ره‌تا كه‌لار كاره‌بای ده‌بێت به پرۆژه‌ى روناكی.
دواتر به‌شداران كه له ژماره‌یه‌ك چالاكوان و رۆژنامه‌نوس و ئه‌كادیمی و مامۆستا و هاوڵاتی پێكهاتبون، هه‌ریه‌كه و له‌لای خۆیه‌وه باری سه‌رنج و تێبینییه‌كانیان خسته‌ڕو.
به‌گشتى سه‌رنجه‌كان له‌سه‌ر پرۆژه‌ى روناكی چڕبونه‌وه به‌تایبه‌تى له‌و نرخه‌ى بۆ تێچوى پرۆژه‌كه دانراوه، به‌شداران پێیانوابو زۆره و له‌گه‌ڵ دۆخی دارایی زۆرینه‌ى هاوڵاتیاندا ناگونجێت.
هاوكات ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه ده‌بو ره‌چاوى دۆخی دارایی خه‌ڵكى به گشتى و گه‌رمیان به‌تایبه‌تى بكرایه، به‌تایبه‌تى له سنوره‌كه‌دا كاره‌بای نیشتمانى به‌رهه‌مده‌هێنرێت و زیاتر له هه‌مو ناوچه‌كانى دیكه‌ش له وه‌رزه گه‌رمه‌كاندا پێویستی به كاره‌با هه‌یه.
هه‌روه‌ك تێبینی ئه‌وه‌یان خسته‌ڕو كه پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ند نه‌كراوه و هاوڵاتیانیش به‌شدارییان له گه‌ڵاڵه‌كردنییدا نه‌كردوه، ئه‌مه‌ش وا ده‌رده‌كه‌وێت پرۆژه‌یه‌ك بێت كه سه‌رباری سوده‌كانى، به‌ڵام له‌سه‌ر حسابی گیرفانى هاوڵاتى بونیاد بنرێت.
هاوكات له‌باره‌ى هه‌ندێك كێشه‌ى دیكه‌ى كاره‌باوه پرسیار و سه‌رنجی خۆیان خسته‌ڕو، له‌وانه: بونى كاربای زیاده‌ڕۆ، كاركردنى مۆلیده ئه‌هلییه‌كان و شێوازی پێدانى كاره‌با به گونده‌كان.
له‌به‌رامبه‌ردا به‌ڕێوبه‌رى گشتى كاره‌بای گه‌رمیان، یه‌ك به یه‌ك وه‌ڵامى پرسیار و سه‌رنجه‌كانى دایه‌وه. ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد وه‌كو به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌یان لایه‌نێكى جێبه‌جێكارن و ئه‌و نرخه‌ى دانراوه له‌سه‌ره‌وه بڕیاری لێدراوه و بۆ هه‌مو ناوچه‌كان وه‌كو یه‌كه.
وتیشی: له‌گه‌ڵ به‌كارخستنى پرۆژه‌كه‌دا، كێشه‌ى زیاده‌ڕۆیی و پچڕانی كاره‌بای گونده‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن و هاوكات مۆلیده ئه‌هلییه‌كانیش له‌كار ده‌وه‌ستن، ئه‌گه‌رچی كاروباری مۆلیده‌كان سه‌ر به یه‌كه كارگێڕییه‌كانه نه‌ك ئێمه.
له‌باره‌ى دۆخی به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با له سنوره‌كه، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه به‌كاریگه‌ریی دابه‌زینی ئاستى به‌رهه‌مى گازى كێڵگه‌ى حه‌سیره، ئاستى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌باش له وێستگه‌ى كاره‌بای حه‌سیره دابه‌زیوه.
له‌وه‌ڵامى پرسیارێكیشدا له‌باره‌ى پرۆژه‌ى بونیادنانى وێستگه‌یه‌كى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با له هه‌ڵمى ئاو كه بڕیار بو له ناحییه‌ى باوه‌نور ئه‌نجام بدرێت، ئه‌ندازیار حازم كه‌ریم ئه‌وه‌ى خسته‌ڕو كه پرۆژه‌كه له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه و تائێستا وه‌ڵام نه‌دراونه‌ته‌وه له‌باره‌ى هۆكارى كارپێنه‌كردنى.
دواتر هه‌ندێك گفتوگۆ له‌نێوان ئاماده‌بوان و به‌ڕێوبه‌رى گشتى كاره‌بای گه‌رمیان كرا له‌باره‌ى ورده‌كارییه‌كانى به‌كارهێنانى پرۆژه‌ى روناكی و كێشه‌ى كاره‌بای سنوره‌كه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵ٢٨ کارمەندی گەرمیان ٣ مانگە یەک موچەیان وەرگرتوە
-
-
هەواڵئیدارەی گەرمیان لەبارەی درەنگ هاتن و زو رۆشتنەوەی بەڕێوبەرەکانی سنورەکە: "بەدواداچون دەکەین"
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان لەبارەی پرۆژەی سەگرمەوە: کۆمپانیا و هاوڵاتی دەبێت پابەندی گرێبەست بن
-
-
هەواڵنەبونی نەختینە چوارساڵە نۆژەنكردنەوەی هۆڵێكی لە گەرمیان پەكخستوە
-
-
هەواڵئاودێریی گەرمیان رونکردنەوە لەسەر بەتاڵبونی پۆندی گۆبان دەدات
-