رادیۆی دەنگ
بەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانی گەرمیان هۆشداریی دەدات لە کەمکردنەوەی گونکی سەمون یان گرانکردنی نرخەکەی بەکاریگەریی بەرزبونەوەی نرخەوە، دەشڵێت: ئیجرائات دەکەین.
حیکمەت ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: هیچ سەمونخانە و نانەواخانەیەک نابێت بەبێ ئاگاداری ئێمە نرخی سەمون زیاد بکات یاخود بڕی سەمون کەم بکاتەوە یان گونکی هەویر بچوک بکاتەوە.
دەشڵێت: لیژنەکانمان بەبەردەوامی چاودێریی دەکەن و بەدواداچونی جدیمان دەبێت بۆ ئەو بابەتە و ئیجرائاتی خۆمان دەکەین.
ئەمەش لەکاتێکدایە کاسبکاران باس لەوەدەکەن بەکاریگەریی شەڕی ئێران نرخ بە گشتی بەرزبوەتەوە، هاوکات بەهۆی قەیرانی غازیشەوە کێشە بۆ نانەواخانە و فڕنەکانی سەمون دروست بوبو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبۆ رێگری لە تای خوێنبەربون لەگەرمیان دەرزی لە ئاژەڵەکان دەدرێت
-
-
هەواڵلیژنەیەک بۆ رێکخستنەوەی ناو بازاڕی کەلار پێکدێت
-
-
وتارئایا ڤایرۆسی هەنتا دەبێتە پەتای جیهانی؟
-
-
هەواڵدادگاییکردنی عەجاج دەستیپێکرد
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک گومان دەخاتە سەر دابەشکردنی ئۆتۆمبێل لە تەندروستی گەرمیان و بەڕێوبەرایەتییەکەش وەڵام دەداتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان