رادیۆی ده‌نگ
یه‌كه‌ى چاودێری حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، پێشوازیی له دروستكردنى بۆردێكى تایبه‌ت به ژینگه له گه‌رمیان ده‌كاته‌وه و هه‌روه‌ها به‌شدارییپێكردنى زانكۆكانى سنورى گه‌رمیان له بڕیاره حكومییه‌كاندا به گرنگ ده‌زانێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه (30/4/2026)، ئیداره‌ى گه‌رمیان پێكهێنانى بۆردی پاراستن و چاككردنى ژینگه‌ى گه‌رمیانى راگه‌یاند. بۆرده‌كه به سه‌رۆكایه‌تى سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ى گه‌رمیان و ئه‌ندامێتى به‌ڕێوبه‌رى ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوبه‌رایه‌تى و نوێنه‌رانى زانكۆی گه‌رمیان و زانكۆی پۆلیته‌كنیكی گه‌رمیان ده‌بێت.
لایخۆیه‌وه یه‌كه‌ى چاودێری حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، ده‌ستخۆشی له‌پێكهێنانى ئه‌م لیژنه‌یه ده‌كاته‌وه و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه له میانه‌ى پێنج راپۆرتی پێشوتریاندا، پێشنیازی پێكهێنانى ئه‌م بۆرده‌یان كردوه، چونكه جگه له‌وه‌ى ژینگه پرسێكى گرنگه و پێویستی به به‌شداریی هه‌موان هه‌یه له پاراستنى، هاوكات به‌پێی ئه‌و ده‌ره‌نجامانه‌ى یه‌كه‌كه پێی گه‌یشتوه، زۆرێك له‌و كێشانه‌ی كه له‌م بواره‌دا روده‌ده‌ن، په‌یوه‌ندی هه‌یه به نه‌بونى په‌یوه‌ندی پێویستی نێوان فه‌رمانگه حكومییه‌كانه‌وه، بۆیه بونى وه‌ها بۆردێك ده‌توانێت هه‌ماهه‌نگی نێوان فه‌رمانگه‌كان به‌هێز و كارا بكات و دواجار به سودی پاراستنى ژینگه بشكێته‌وه.
هاوكات له‌لایه‌كی دیكه‌وه و له پرسێكى دیكه‌دا، لیژنه‌یه‌ك بۆ پرسی دوباره دیزاینكردنه‌وه‌ى كۆڕنیشی كه‌لار پێكهات كه به كاریگه‌ریی لافاوه‌كه‌ى مانگى پێش‌و، پرۆژه‌كه زیانی به‌ركه‌وت و بڕیاری راگرتنى درا. لیژنه‌كه‌ش له ژماره‌یه‌ك ئه‌ندازیار له چه‌ند به‌ڕێوبه‌رایه‌تى و فه‌رمانگه‌یه‌ك پێكدێت، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى زانكۆی گه‌رمیان.
یه‌كه‌ى چاودێری حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، جگه له‌وه‌ى پێكهێنانى لیژنه‌كه و كاركردنى به تیم و بڕیاردانى ده‌سته‌جه‌معی به‌تایبه‌تى له‌م پرسانه‌دا به گرنگ ده‌زانێت، هاوكات پێشوازیی ده‌كات له به‌شدارییپێكردنى زانكۆكانى سنوره‌كه له‌پرس و بابه‌ته پێویسته‌كاندا.
یه‌كه‌كه له‌میانه‌ى راپۆرت و سیمینار و كۆنفرانسه‌كانى دا، به‌رده‌وام جه‌ختى له گرنگی كاری پێكه‌وه‌یی له‌نێوان داموده‌زگاكان كردوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تیش به‌پێویست و گرنگی زانیوه كه زانكۆكانى سنورى گه‌رمیان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه به‌شدارییان پێبكرێت له‌و پرس و بابه‌تانه‌ى كه ستراتیژیین و په‌یوه‌ندییان به چاره‌نوسی ناوچه‌كه‌وه هه‌یه.
یه‌كه‌ى چاودێری حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، پرۆژه‌یه‌كى رادیۆی ده‌نگه به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی NED ساڵی 2017 دامه‌زراوه. كارى سه‌ره‌كی بریتییه له چاودێرییكردنى حكومه‌تى ناوخۆیی گه‌رمیان له‌ڕێگه‌ى ئاماده‌كردنى راپۆرتى وردی به‌دواداچون و ئه‌نجامدانى گفتوگۆی كراوه و سیمینار و خول و كۆنفرانسه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌ئامانجى چه‌سپاندنى بنه‌ماى چاودێریی و لێپرسینه‌وه‌ى هاوڵاتیان له حكومه‌ت و به‌شدارییكردنى خه‌ڵكى له بڕیارى گشتى و دروستكردنى په‌یوه‌ندییه‌كى پیشه‌یی دروست له‌نێوان هاوڵاتیان و حكومه‌ت و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نى، هه‌روه‌ك بره‌ودانى زیاتر به شه‌فافیه‌ت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵهێشتا بازگەی باوە مەحمود بەتەواویی بەڕوی بارەكانی عەلوەی كەلاردا نەكراوەتەوە
-
-
هەواڵپێشنیاز کراوە کۆمپانیای بیانی بۆ دیزاینی کۆڕنیشەکەی کەلار بهێنرێت
-
-
هەواڵهاوین بەڕێوەیە و وێستگەی کارەباکەی کۆکس هەر نەگۆڕاوە
-
-
پرۆژەحکومەت و فەرمانبەرانی رزگاریی لەسەر دابەشکردنی زەوی گفتوگۆ دەکەن
-
-
هەواڵلە گەرمیان دو بەڕێوبەرایەتی یەک ئۆتۆمبێلیان هەیە
-