رادیۆی دەنگ
لەمیانی گفتوگۆیەکی کراوەدا، سەرۆکی شارەوانی رزگاریی و ژمارەیەک لە فەرمانبەران و چالاکوانان، گفتوگۆیان لەبارەی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەران لە ڕزگاری کرد. سەرۆکی شارەوانی باسی لە دواین زانیارییەکان و ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەکە کرد و بەشدارانیش سەرنج و رەخنەکانیان خستەڕو.
گفتوگۆکە لەلایەن یەکەی چاودێریی حکومەتی خۆجێی گەرمیان سەر بە رادیۆی دەنگ ئەنجامدرا، لەچوارچێوەی پرۆژەیەکی رادیۆکەدا بە پاڵپشتی سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی NED.
لە سەرەتای گفتوگۆکەدا کە لە هۆڵی ماڵی مریەم بەڕێوەچو، ئەرسەلان ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی رزگاریی، پوختەی دواین زانیارییەکانی خستەڕو و ئاماژەی بەوەکرد کە لە کۆی ٣١ هەزار ناو کە بۆیان گەڕاوەتەوە، دوای وردبینییەکی ورد ٢٨٩٥ ناویان ئامادەیە.
باسی لەوەشکرد کە لە ئێستادا ٢٦١٨ پارچە زەوی ئامادەیە و کێشەی نەخشەیان نەماوە، تەنها هەندێک کاری تەکنیکی ماوە کە بڕیارە تا ڕۆژی پێنجشەممە ڕەوانەی سلێمانی بکرێت بۆ چاپکردن و وردبینی کۆتایی.
سەرۆکی شارەوانی ڕەخنەی لەوە گرت کە ناردنی ناوەکان بە نۆ قۆناغ و بەیەکەوە نەبوە، ئەمەش بارگرانی بۆ دروستکردون، وتیشی: "بریارمانداوە چاوەڕێی قۆناغەکانی دیکە نەکەین و بەمزوانە دەست بە دابەشکردنی ئەو زەوییانە بکەین کە ئامادەن."
ڕوونیشیکردەوە کە لە پرۆسەی خاڵبەندییدا لە رزگاریی، لە خاڵی ١٥ دەوەستن، ئەو پارچە زەوییەشی کەماوە دابەشكردنی دەکەویتە وەجبەی سێیەم، کە زەوییەکەی ئەگەر لە وەجبەی یەکەم و دوەم باشتر نەبیت ئەوا هاوتەریبی ئەوانە.
پاشان لەلایەن بەشدارانەوە چەندین ڕەخنە و تێبینی خرانەڕو. بەشێک لە بەشداران نیگەرانییان نیشاندا لە دواکەوتنی پرۆسەکە بەراورد بە ناوچەکانی دیکە و بڵاوبوونەوەی ناوەکان لە سۆشیاڵ میدیا.
هەروەها هەندێکی دیکە ئاماژەیان بەوەکرد کە دەنگۆی ئەوە هەیە ئەو زەوییانەی دابەش دەکرێن تایبەتمەندی نیشتەجێبوونیان تێدا نییە، یان پرۆسەکە لەبەر شوێنەکانی دیکە دواخراوە.
دواتر سەرۆکی شارەوانی رزگاریی وەڵامی تێبینییەکانی دایەوە و رایگەیاند: "لە گەرمیان تائێستا یەک پارچە زەوی دابەش نەکراوە و ئومێدەوارین یەکەم پارچە زەوی لە رزگاریی بێت".
سەبارەت بە گواستنەوەی ناوی کەسانی دەرەوەی رزگاریش بۆ ناوچەکە، جەختی کردەوە کە بە توندی رەتیان کردوەتەوە و تەنها خەڵکی سنوورەکە سودمەند دەبن.
لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەکرد کە بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست هێشتا بڕیاری فەرمییان بەدەستنەگەیشتووە، بەڵام ئەگەر بڕیار بدرێت، ئەوا شارەوانی توانای دابینکردنی زەوی بۆ ئەوانیش هەیە.
هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەران بە شێوەی تیروپشک دەبێت بە گرتنەبەری ئالیەتی شهفاف.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە گەرمیان دو بەڕێوبەرایەتی یەک ئۆتۆمبێلیان هەیە
-
-
هەواڵپرۆژەی راکێشانی ئاو لە سەرقەڵاوە بۆ کفری چاوەڕێی رەزامەندییە
-
-
هەواڵلە رزگاریی دارستانێکی دەستکرد دروستدەکرێت
-
-
هەواڵجێگای گۆڕێکی بەکۆمەڵی ئەنفالکراوان دەکرێتە مزگەوت
-
-
هەواڵپشکنینی DNA هۆکارێکە بۆ درەنگ یەکلابونەوەی تاوانەکانی کوشتن لە گەرمیان
-